سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی » پەروەردە مامۆستای نا مامۆستا!

پەروەردە مامۆستای نا مامۆستا!

بەشی دووەم

ئێمە چەندە گلەییمان لە سیستمی خوێندن هەیە و لە هەندێک دایکان و باوکان کە تەواو هاوکاری مامۆستایان نین بۆ پەروەردەکردنی مناڵەکانیان لە نواندنی هەڵس و کەوتی جوان لە پۆل، ئەوەندەش گلەییمان لە بەشێک لە (خۆمان وەک مامۆستا) هەیە کە وەک پێویست نین لە پۆل، گلەیی زیاتر و گەورە بۆ وەزارەت و پەروەردە خۆجێییەکان و سەرپەرشتیارانیشە!
لە وڵاتە پێشکەوتووەکان، کەسێک چاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەڵ نەکرێ بۆ دامەزراندن، لەڕووی ئەمنی و ئەخلاقی و تەندروستی و زانستی و زمان و دەربڕینەوە گونجاونەبێ، وەک مامۆستا وەرناگیرێ.
ئەرکی پەروەردە دابینکردنی مامۆستا و پێداویستی تایبەتە بۆ خوێندگاکان و لێپێچینەوەیە لە کەمتەرخەمیەکانی مامۆستا و بەڕێوەبەر!
سەرپەرشتیار کە ئەچێتە پۆل، چەند قوتابی ئەدوێنێ تا بزانێ مامۆستا چەند و چی فێرکردوون؟!!
هەرگیز بووە مامۆستای وانەی مەدەنی لە پۆل دانیشێ و بە مۆبایل خەریکبێ، کتێب بە قوتابی نەکاتەوە و دواییش بە هەلووربەلوور نمرەیان بۆ دانێ؟!!
هەرگیز بووە وەرزش بدرێتە مامۆستای ئیسلامی و نەهێڵێ کچ لە گۆڕەپانی قوتابخانە تۆپانێ بکا; گوایا لەش و لاریان دەرئەکەوێ و سەرنجی کوڕان ڕائەکێشن( بێگومان لەچاوی خۆیەوە سەیری مناڵان ئەکا)!
مناڵی 5 و 6 ساڵی سەرەتایی چی ئەزانی لە لەش و لار و سەرنجڕاکێشان ئەگەر ئێوەی ئیسلامی مێباز ئەوەیان لا دروستنەکەن؟!!!
هەرگیز بووە مامۆستای زانست هەر وێنەیەکی ئاژەڵ و زیندەوەر یا سروشت ئەبینێ و بە قوتابیان بڵێ:
سبحاااااان اڵڵڵڵڵڵڵە و ماشاڵڵڵڵڵڵڵە، دەی هەمووتان سەڵەوات لێدەن!
ئەوە مزگەوتە یا ناوەندی خوێندن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەڕێز؟!!
خۆ دایکان و باوکان مزگەوت ئەبینن و قوتابخانەش ئەبینن، ئەگەر هەر بۆ سەڵەوات بێ مزگەوتیش ئەبێ!
خەڵک هەر بۆ لەکۆڵخۆکردنەوە منداڵ نانێرنە قوتابخانە.
مامۆستای بەڕێز، مامۆستایەتی ئەرکە، سەلیقەیە، ڕەوشتە، مەعریفەیە، ئەگەر ئەوانەت نیە بۆ ئەو پیشە پیرۆز و گەورەیە هەڵدەبژێری کە شایستەی نیت؟!!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مایەی شانازیی و نیگەرانیشم بوو!

ساڵی 2012 دایکێک و کوڕێکی 6 ساڵی وڵاتێکی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتیمان ...