سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » له‌ نێو كتێبان

له‌ نێو كتێبان

عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلا

كه‌س ئاوڕ ناداته‌وه‌
كه‌س دیار نییه‌، له‌ به‌ر توڕه‌یی‌
با گۆرانی‌ ده‌ڵێ‌…
كه‌س ئاوڕ ناداته‌وه‌
كه‌س دیار نییه‌، له‌ دووری‌ ئاسمان
با شانازی‌ به‌ گاندی‌ ده‌كا له‌ به‌ر توڕه‌یی‌ نا
من له‌ نێو كتێبان له‌ زه‌وی‌ راده‌چم
له‌ به‌ر توڕه‌یی‌ نا
به‌ دوای‌ رسته‌یه‌كم كه‌ ده‌جولێ‌
رسته‌یه‌ك نه‌ سه‌ره‌تایی‌ هه‌یه‌ و نه‌ كۆتایی‌.
له‌ به‌ر كتێبان كه‌س دیار نییه‌
ئاسمان نائاگایانه‌ ده‌ڵێ‌
كتێبه‌كان له‌ زه‌وی‌ ناگه‌نه‌ هیچ رێگایه‌ك
نه‌ شانازین، نه‌ توڕه‌یی‌
مرۆڤ له‌ زه‌وی‌ ناگاته‌ هیچ
مرۆڤ له‌ زه‌وی‌ ون بووه‌
كه‌س دیار نییه‌
له‌ به‌ر كتێبان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*