سەرەکی » زانست » هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌ دایكانه‌وه‌…

د. كۆچه‌ر عومه‌ر عه‌لی‌:

هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌ دایكانه‌وه‌…

هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌ دایكانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ منداڵان

ئا: ئازاد جه‌لال

بۆ ڕێنمایی‌و خۆپارێزی‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ وه‌رزییانه‌ی‌ منداڵان كه‌ ئێستا بڵاون لاپه‌ڕه‌ی‌ ژیانداری‌ پسپۆڕێكی‌ بواری‌ منداڵانی‌ هێنایه‌ دوان.
د. كۆچه‌ر عومه‌ر، پزیشكی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵانی‌ فێركاری‌‌و خوێندكاری‌ دوا قۆناغی‌ دكتۆرا، باسی‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ وه‌رزییه‌ بڵاوه‌كان كرد كه‌ له‌ئێستادا زۆرن. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كاتێك وه‌رزی‌ سه‌رما ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ و پله‌كانی‌ گه‌رما داده‌به‌زن. ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی‌ منداڵان.

ڤایرۆسه‌كان چالاك ده‌بن
د. كۆچه‌ر ده‌ڵێ: ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ به‌ هۆی‌ گۆڕینی‌ پله‌ی‌ گه‌رماوه‌ بڵاون‌و له‌ وه‌رزی‌ پایز و سه‌رهه‌ڵدانی‌ سه‌رمادا ده‌رده‌كه‌ون به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كانه‌وه‌ زۆرن‌و چالاك ده‌بن‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سلێمانی‌ هه‌ن. نه‌خۆشی‌ ئاڵوه‌كان (له‌وزه‌تێنه‌كان) و حه‌ساسیه‌تی‌ قه‌سه‌باتی‌ سنگ و هه‌ڵامه‌تیش به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو بڵاوده‌بێته‌وه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌یشدا كه‌ هۆكاری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ هۆی‌ گۆڕینی‌ پله‌ی‌ گه‌رماوه‌یه‌ له‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌رزه‌وه‌ بۆ پله‌یه‌كی‌ نزم. ئه‌م گۆڕانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ چالاكبوونی‌ ڤایرۆسه‌كان‌و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌و نه‌خۆشییانه‌.
وتیشی‌: به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ (تا) ی‌ منداڵ یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه‌ تووشی‌ منداڵ ده‌بێت.
ده‌رباره‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆكه‌، كه‌ له‌ ئێستادا تووشی‌ هاوڵاتیان ده‌بێت زیاتر وتی‌: كۆكه‌ی‌ كه‌ڵه‌شێری‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ بڵاوه‌. له‌ سه‌ره‌تای‌ شه‌و كه‌سه‌كه‌ هیچ گرفتێكی نییه‌ نیه‌، به‌ڵام نیوه‌ شه‌و ده‌ست به‌ كۆكه‌ ده‌كات خه‌وی‌ ده‌زڕێنێ‌. هۆكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌بو به‌ هه‌وای‌ سارد چالاك ده‌بێت.

هه‌ناسه‌ی‌ دایك ده‌یگوێزێته‌وه‌
ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دایكان كه‌ منداڵی‌ ساوایان هه‌یه‌، تووشی‌ هه‌ڵامه‌ت بوون پێدانی‌ شیر به‌ منداڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كه‌؟
د. كۆچه‌ر وتی‌: شیری‌ دایك نه‌خۆشیه‌كه‌ ناگوێزێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌ی‌ دایكه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌. باشتر وایه‌ دایكه‌كه‌ له‌ كاتی‌ پێدانی‌ شیر به‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ ده‌مامك (كه‌مامه‌) به‌كاربێنێ‌، یان له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ستی‌ پیسه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی‌ گوێزانه‌وه‌ی‌ هه‌بێت. بۆیه‌ باشتر وایه‌ كه‌ دایكه‌كه‌ پاك‌و خاوێن بێت.

ده‌رباره‌ی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌شی‌ منداڵیش وتی‌:
كاتێك پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌شی‌ منداڵ ده‌گاته‌(39) پله‌. ئیتر ده‌بێت ئاگامان له‌ منداڵ بێت‌و بزانین چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و (تا)یه‌ ده‌كه‌ین. وتیشی‌: له‌كاتی‌ تای‌ زۆردا ده‌بێت به‌ په‌ڕۆیه‌كی‌ ته‌ڕ، نه‌ك شێدار. ده‌ست و قاچ و ده‌م‌وچاوی‌ منداڵه‌كه‌ فێنك بكه‌ینه‌وه‌. نابێت پشت‌و سكی‌ منداڵه‌كه‌ فێنك كه‌ینه‌وه‌. ده‌بێت په‌ڕۆكه‌ ئاوی‌ پێوه‌ بێت ده‌ست و قاچ‌و ده‌مو چاو ته‌ڕ بكرێ‌، هه‌تا فێنك ده‌بێته‌وه‌. دواتر كه‌ فێنك بوه‌وه‌ ده‌بێت دایپۆشین، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌رمای‌ بێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێ‌ له‌ هه‌ندێ‌ حاڵه‌تدا پاراسیسیتۆڵ و پڕۆفین به‌كاربێنین.

له‌ باره‌ی‌ شێوازی‌ پێدانی‌ ده‌رمان به‌ منداڵه‌وه‌ وتی‌:
پێدانی‌ شروبی‌ تا به‌ 6 سه‌عات جارێ‌ ده‌بێ‌، ئه‌گه‌ر زانیمان نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ كۆنترۆل نیه‌ ده‌بێت سه‌ردانی‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ بكه‌ین جورعه‌كه‌ی‌ به‌ پێی‌ ئه‌وه‌بێت منداڵه‌كه‌ پێویستی‌ پێیه‌تی‌.
وا باشتره‌ ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ بین پرۆفین له‌كاتی‌ ڕه‌بوه‌ به‌كارنه‌هێنین. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆ منداڵه‌كه‌.

هه‌ندێ‌ نه‌خۆشی‌ ده‌مێنێته‌وه‌
ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ منداڵیدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێ‌ له‌ گه‌وره‌ییدا كێشه‌ی‌ بۆ دروست ده‌كات. ناوبراو وتی‌: هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك په‌ره‌بسێنێت ده‌بێت ئاگامان لێی‌ بێت. به‌ تایبه‌ت نه‌خۆشی‌ گه‌نم و حه‌ساسیه‌تی‌ كۆڵۆن.

خۆته‌ڕكردن دوای‌ پێنج ساڵی‌ نه‌خۆشیه‌
زۆر له‌ منداڵان خۆیان ته‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ هۆكاره‌ی‌ چیه‌؟ كه‌ ته‌مه‌نیشی‌ هه‌ڵكشاوه‌، به‌ڵام میز به‌ خۆیاندا ده‌كه‌ن. د. كۆچه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: ئه‌گه‌ر منداڵ له‌سه‌روو ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵه‌وه‌ خۆی‌ ته‌ڕكرد‌و.
له‌ هه‌فته‌یه‌ك جارێ‌ زۆرتربوو ئه‌بێت هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ر بدرێ. چونكه‌ به‌شێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئیلتهابی‌ میزه‌ڵانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌شێكی‌ ده‌روونی‌ بێ، له‌و حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ دكتۆر بیبینێ‌.
شیری‌ دایك نه‌خۆشیه‌كه‌ ناگوێزێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌ی‌ دایكه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌. باشتر وایه‌ دایكه‌كه‌ له‌ كاتی‌ پێدانی‌ شیر به‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ ده‌مامك (كه‌مامه‌) به‌كاربێنێ‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...