سەرەکی » وتار » نڤیسکار » رادیۆكه‌

دەردە دڵ

رادیۆكه‌

رادیۆی شۆڕش له‌سه‌ر سنوور بوو، به‌ موغه‌وه‌شی و خشه‌خشه‌ یان وه‌ك له‌ ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشدا ده‌گوترێ (هانی هانی) له‌سه‌ر بوو. كه‌چی هه‌م زانیاری و ڕوماڵی ڕاپه‌ڕینی ده‌كرد و هه‌میش په‌یامی ده‌دا. یانی به‌و كه‌ره‌سته‌ كه‌مانه‌ دوو ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی میدیای به‌رپرسی ڕایی ده‌كرد: زانیاری و مه‌یلداری و هه‌واڵ و هه‌وڵ.
بڵندگۆی مزگه‌وتی گه‌وره‌ له‌ ڕانیه‌ كه‌فاله‌تی باقی ئیشه‌كانی له‌ ناو شاردا كرد. له‌گه‌ڵ ئازادی سلێمانیدا ڕادیۆكه‌ له‌سه‌ر سنوور هاته‌وه‌ و شوێنی شیاوی خۆی له‌ شارنشین دا كرده‌وه‌.
ئاخر وه‌ك چۆن شیعر كوڕی دێیه‌ و رۆمان كوڕی شاره‌. میدیاش هه‌ر ده‌بێ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری بێت. ئیمام خومه‌ینی به‌ كاسێت شۆڕشێكی به‌رپا كرد ‌و شاهنشایەكی روخاند.
له‌م چه‌رخی سۆشیال میدیایه‌دا نابێ ڕاگه‌یاندنی كوردستانی هێشتا داره‌داری بێت له‌ ناساندنی ڕه‌وایی داخوازی كورد و ڕه‌وانیی ناونیشانی كوردستان-داو؟
له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی سه‌ر سنوور له‌ زه‌ڵێ، زه‌مانی شۆڕشی نوێ، ته‌گبیری مافی چاره‌نووس و ڕاماڵینی داگیركه‌ر له‌ كوردستان ده‌كرا.
ئه‌ده‌بیاتی شۆرش ‌و بڵاوكراوه‌كانی هه‌بوو كه‌ دوێنێ له‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌ وه‌جبه‌یه‌كی ئه‌م بڵاوكراوانه‌ به‌ چاپكراوی كه‌وته‌ ده‌ستی خوێنه‌ران. ساڵێك هه‌بوو، په‌خش ‌و بڵاوکراوەکانی شۆرش له‌ هی ده‌زگای رۆشنبیریی كوردی له‌ به‌غدا، زۆرتر بوو.
چونكه ‌ وره‌ هه‌بوو، وزه‌ش هه‌بوو. چونكه‌ خوێنه‌ر هه‌بوو تیراژی كه‌م به‌ركه‌تی تێده‌كه‌وت.
له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه‌ شێخ ره‌زای كه‌ركوكلی زاد له‌ په‌سه‌ندی داستانی بابانه‌كاندا ئێژێ درێغ بۆ ئه‌و زه‌مانه‌، بۆ ئه‌و عه‌سره‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌

كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوه‌ له‌ میدیای عیراقی ‌و عه‌ره‌بی ...