سەرەکی » زانست » مه‌ره‌كه‌بێكی نهێنی ته‌نها خوێ ئاشكرای ده‌كات!

مه‌ره‌كه‌بێكی نهێنی ته‌نها خوێ ئاشكرای ده‌كات!

توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی شه‌نگه‌های چین، په‌ره‌یان داوه‌ به‌ مه‌ره‌كه‌بێكی نهێنی كه‌ له‌ژێر تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی دا بێڕه‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌ تاتۆزێك خوێی پێدا نه‌كرێت ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ مه‌ره‌كه‌به‌ ڕه‌نگه‌ ژه‌هراوی بێت.
هه‌میشه‌ ئه‌و جۆره‌ مه‌ره‌كه‌به‌ نهێنیانه‌ یان (مه‌ره‌كه‌بی هۆشمه‌ند) له‌ زۆر بواردا به‌كار ده‌هێنرێت، له‌وانه‌ نه‌هێشتنی ساخته‌كردنی پاره‌ و نووسینی هه‌ندێك زانیاریی بۆ هه‌ڵگرتن. پێویسته‌ ئه‌و مه‌ره‌كه‌بانه‌ نهێنی بن و ته‌نها به‌ تیشك یان گه‌رمیی نووسینه‌كان ده‌ربكه‌ون.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا كه‌ پێگه‌ی(Nature Communications) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زاناكانی زانكۆی شه‌نگه‌های چین توانیویانه‌ مه‌ره‌كه‌بێكی نه‌بینراو دابهێنن كه‌ نابینرێت تا تۆزێك خوێی پێدا نه‌كه‌یت، ئه‌و پێكهاتانه‌ی ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌ نوێ نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورقوشمی تێدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بڕی زۆری تێدا بێت ژه‌هراوییه‌، به‌ڵام زاناكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن جێگره‌وه‌یه‌كی سه‌لامه‌تتر بدۆزنه‌وه‌ بكه‌ن.
(لیانگ لی) سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ و ئه‌ندازیار له‌ زانكۆی شه‌نگه‌های چین وتی» ئه‌و پێكهاته‌یه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری قورقوشمی تێدایه‌ نابینرێت، به‌ڵام كاتێك تۆزێك خوێی پێدا ده‌كرێت، قورقوشمه‌كه‌ ده‌گۆردرێت بۆ بلوری نانۆیی و داده‌گیرسێت و ئه‌و نوسینه‌ی پێیده‌نوسرێت وه‌ك گلۆپێكی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر كه‌ خوێیه‌كه‌ لابرا، مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ دیار نامێنێته‌وه‌، دواجاریش تێكسته‌ نوسراوه‌كه‌ به‌ نهێنی ده‌مێنێته‌وه‌».
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ته‌كنیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كار نه‌هێنرێت، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌نگاوێكی گرنگ بێت به‌ره‌و پاراستنی ئاسایشی نامه‌ و تێكسته‌ گرنگه‌كان و پاراستنی تایبه‌مه‌ندی ده‌زگا و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان.

سه‌رچاوه‌: نۆفۆستی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...