سەرەکی » هەمەڕەنگ » تۆقێنەری سەدەكانی ناوەڕاست

تۆقێنەری سەدەكانی ناوەڕاست

ئێستا جیهان بە شێوەیەكی تایبەتی گرنگی بە ڤایكینگەكان دەدات كە لە ناوەڕاستی سەدەی هەشتەمی زاینیدا لە ئەوروپا ژیاون، بۆ ئەوەی چەندین فیلم و زنجیرەیان لەسەر دەرهێنراوە.
ڤایكینگەكان لە كەناراوەكانی ئەسكەندەنافیا ژیاون لە نێوان دەریای باكوور و دەریای بەڵتیق، هەوڵە فراوانخوازییەكانیان زۆر گەورە و مەزن بووە، توانیویانە بەشێكی زۆری ئەوروپای ئەمڕۆ كۆنترۆڵ بكەن بۆ ماوەی 300 ساڵ، دووراییەكی زۆر زیاتریان لەوە بڕیوە كە توێژەران و زانایان پێشبینیان كردوە.
ڤایكینگەكان خاوەنی كەشتیگەلی بەهێز و فراوان بوون، خاوەنی ئەزموونی گەورەی دەریاوانی بوون، دەستیان بەسەر ناوچەیەكدا گرتوە كە لە ئەفغانستانەوە درێژ بۆتەوە بۆ كەنەدا، ئێستاش ئەو ناوچەیە 37 وڵاتی لە خۆ گرتوە.

print

 1 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*