سەرەکی » زانست » ئانیتا رۆدیك

ئەزموون و ناوبانگ

ئانیتا رۆدیك

(نەمدەویست تەنها كۆمپانیایەكی بابەتی جوانكاری دامەزرێنم، بەڵكو ویستم شتێكی تر بكەم، دەریبخەم جگە لە تەماع و ترس … شتێكی تریش هەیە.. دەمویست ئەوە دەربخەم).
خاتوو ئانیتا رۆدیك، كۆمپانیایەكی جوانكاریی بەریتانیی دامەزراندووە بەناوی بۆدی شۆپ. ئەم كارەو حەزی بۆ هاوكاریكردن وایكرد ببێتە خاتوونێكی بەهێزی ئەم سەدەیە. یەكەم هەنگاوی كردنەوەی دوكانێكی بچكۆلە بوو بۆ خۆی و كچەكەی، ئەویش بۆ پەیداكردنی خۆراك و بژێوی ئەو هەنگاوەیان نا… پاش ماوەیەك كارەكە گەشەی كردو دوای گەشتێكی بۆ دەرەوە.. دوای شەش مانگ، سەركەوتنی پرۆژەكەی دەركەوت… لە ساڵی 1991 دا بۆدی شۆپ بووە خاوەنی 700 لق.. ئێستاش ئەو كۆمپانیایە خاوەنی 2000 لقە لە 50 وڵات و دووەم گەورەترین ئاژانسی جیهانییە لە بواری جوانكاریدا.
(هەموو پرۆژەیەك لە تۆرانی بەكارهێنەر دەترسێت، جا ئەوە كاتێك بێت تەنها بابەتە نەكڕن یان مانبگرن، هەڕەشە بكەن، لەدادگاكان سكاڵات لەسەر تۆمار بكەن).
جگە لەبازرگانی، رۆدیك و دامەزراوەكەی پشتگیری چەندین بابەت و هەڵمەتی جیهانی دەكەن. دژی تاقیكردنەوەی زانستی و پزیشكین لەسەر ئاژەڵان، كار بۆ زیادكردنی هۆشیاری و هاندانی متمانە بەخۆكردن دەكەن، كار بۆ پاراستنی ژینگەو پاراستنی زەوی دەكەن.
بۆدی شۆپ یەكەم دامەزراوە بوو كە مامەڵەكردنی بەو بابەتانە قەدەغەكرد كە پێشتر لەسەر ئاژەڵان تاقیدەكرێنەوە، لە پێشەنگی ئەوانەش بوو كە داوای بازرگانییەكی عادیلانەی لەگەڵا وڵاتانی جیهانی سێ دەكرد.
(سێ‌ ساڵا لەمەوبەر، ئەنجومەنی ئەوروپی كە ئەندامەكانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتیانی ئەوروپاوە هەڵبژێردراون، بڕیاریاندا بە قەدەغەكردنی تاقیكردنەوە لەسەر ئاژەڵان).
رۆدیك و دامەزراوەكەی پێش ئەو بڕیارەی یەكێتی ئەوروپا كەوتبوون.
رۆدیك و دامەزراوەی بۆدی شۆپ هەڵمەتێكی جیهانیان دەستپێكرد كە دروشمەكەیان بووكەڵەیەكی باربیی قەڵەو بوو و لێی نووسرابوو: (سێ‌ ملیار ژن لەجیهاندا هەن… بەڵام تەنها هەشت دانەیان هاوشێوەی نمایشكارەكانی جلوبەرگن).
بەڵام دەبوو زیاد لەجارێك بیسەلمێنێت ئەو دروشم و بەرنامەیەی هەیەتی راستگۆیانەیە. لەساڵی 2004دا داوایەكی یاسایی لەكەناڵێكی تەلەفزیۆنی بردەوە چونكە وای بڵاوكردبۆوە گوایە بەشێك لەبەرهەمەكانی بۆدی شۆپ لە بەروبوومی ئاژەڵی دروستدەكرێن.
(بەلای ئێمەوە بردنەوەكە بردنەوەی لایەنی مادی نەبوو، بەڵكو دژایەتیكردنی ریكلام و پڕوپاگەندەیە، ئەمەش جەنگێكی بوێرانەیە، كردمان … چونكە رێگایەكی ترمان لەبەردەمدا نەبوو).
لەسەرەتای ساڵانی نەوەتدا، رۆدیك خەڵاتی روئیای جیهانیی بەدەستهێنا. ساڵی 2003ش خەڵاتی سەركردەی خانمانی بەریتانیای وەرگرت و نازناوی خانم رۆدیكی بەشێوەیەكی رەسمی پێدرا، لەوەشەوە ناوبانگێكی جیهانیی بەدەستهێنا وەك داكۆكیكار لەژینگە و مافی مرۆڤ و بەرگرتن لە تاقیكردنەوە لەسەر ئاژەڵان.
(ئێمە پرۆژەیەكی ترمان هەبوو نەك تەنها هەر ئەم پرۆژەیە، بەڵكو پلانێكی پێشكەوتوو بوو بۆ ئەوەش لقەكانمان كردە ئامراز.. داوای مافی مرۆڤمان كرد، یاسای وڵاتمان لەبارەی تاقیكردنەوە لەسەر ئاژەڵان گۆڕی).
بەداخەوە، چالاك و دایك و خانم رۆدیك لە ساڵی 2007دا لە تەمەنی 64 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...