سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌ » ئەنفال یان جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان؟

ئەنفال یان جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان؟

رۆژی 31-7-2017 سی‌ و شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكاندا تێپەڕ بوو. جگە لە ووتارەكەی مەحمودی حاجی ساڵەح وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ووتاری مەسعود بەرزانی و تەواوی پەخشان و شیعرو دروشمەكان و لەم لاشەوە بەشی هەرە زۆری كەناڵەكانی میدیای «نووسراو، بیستراو، بینراو، ماڵپەڕەكانی ئەنتەرنێت»، ووشەی ئەنفالیان بە باڵای تاوانەكەدا بڕی، بەبێ‌ ئەوەی یەك تۆزقاڵ هەست بەوە بكەن كە ووشەی ئەنفال بۆ تاوانێكی دیاریكراو بەكارهاتوە ئەویش «جینۆسایدی ئەنفالە»، كە لە مانگی 2-1988 بۆ مانگی 9-1988 بە هەشت قۆناغی دیاریكراو ئەنجامدراوەو سەرتاسەری باشووری كوردستانی گرتوەتەوە
بەڵام تاوانی جینۆسایدی رەگەزیی دژی بارزانیەكان، پێنج ساڵ پێش ئەم تاوانەو لە ساڵی 1983 ئەنجام دراوە. بەبەكارهێنان و بە باڵادابڕینی ووشەی ئەنفال بۆ ئەم تاوانە، جگە لەوەی غەدرێكی گەورەیە لە خودی بارزانیەكان، هاوكات غەدرێكی گەورەتریشە لە تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و مرۆ دەخوازێ‌ بەكارهێنانی ئەنفال بۆ جینۆسایدی بارزانیەكان ئامانجێكی نەخوازراوی لە پشتەوە نەبێ‌ و تەنها راهاتنێك بێ‌ و هیچی تر؟ بەڵام مكوڕیكردنەوە لێی لە لایەن بەرپرسی گەورەی حزبیەوە لە نێویاندا «مەسعود بارزانی»، ئەو خوازریارییە هەر زوو بەتاڵ دەبێتەوە و هزرت پەلكێش دەكرێت بۆ لای كۆمەڵێك پرسیاری سەرەتانی
ئەگەریش خوێنەر بیەوێ‌ بۆ سەلماندنی راستی جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان بگەڕێتەوە كە یەكێكە لە تاوانە دڕندانەكانی بەعس دژ بە بەشێك لە پێكهاتەی گەلی كورد و كوردستان، ئەوە سەرچاوەگەلی زۆر هەیە و ئەتوانێ‌ پاش كەمێك خۆماندووكردن بگاتە راستیەكان، بۆ ئەوەی بەهەڵەدا نەبرێ.‌
ئەگەر ئەوانەی باسی ئەنفالكردنی بارزانیەكان دەكەن، توانیان یەك ئارگیۆمێنت پەڕاوەكانی دۆسییەی تاوانەكە بدۆزنەوە كە وترابێ‌ ئەنفالكردنی بارزانیەكان، ئەوە دیارە هەق بەوانە نەك بەوانی تر؟ راستریش ئەوەیە كاتێك دەوترێ‌ جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان، ئەمە بەمانای كەمكردنەوە نیە لە تاوانەكە، چونكە چەمكی خودی جینۆساید بۆ ناسینەوەی جۆری تاوان بە پێی یاسا و رێككەوتنە نێودەوڵەتیەكان، لە هەموو شتێك چوارچێوە و سەلماندن و پشڕاستكردنەوەیەك گەورەتر و راستترە، بەڵام لێرەوە بۆ ناسینەوەی تاوانی جینۆساید یان ناولێنانی ئێمە لە باشووری كوردستان ئەمانەمان هەیە» جینۆسایدی فەیلیەكان، جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان، جینۆساید و كیمیابارانی هەڵەبجە، جینۆسایدی ئەنفال «ئەنفال»، جینۆسایدی قەڵادزێ‌، جینۆسایدی گووندی سۆریا، جینۆسایدی ئەشكەوتی دەكان، جینۆساید و بۆردوومانی ئۆردگای زێوێ‌، راگواستن و جینۆسایدی سەیدسادق»»
سەیر بكە: بزان بەفەیلی وتراوە ئەنفال ؟ بە هەڵەبجە وتراوە ئەنفال ؟ بە قەڵادزێ‌ وتراوە ئەنفال ؟ بە سۆریا یان ئەشكەوتی دەكان یاخود ئۆردگای زێوێ‌ وتراوە ئەنفال ؟ نەخێر چونكە ئەنفال وەك ئاماژەمان پێدا بۆ تاوانێكی دیاریكراو لە مانگی 2-1988 بۆ مانگی 9-1988 لەلایەن رژێمی فاشی عێراقەوە بەكارهاتوە. ئەوە باسی تاوانەكانی تری جینۆساید لە رۆژئاوا یان رۆژهەڵات یاخود باكووری كوردستان ناكەین، كە هەریەكەیان بەناوی خۆیانەوە ناسراون
تێبینی: لە جینۆسایدكردنی بارزانیەكاندا ، تەنیا رەگەزی نێرینە بێ‌ سەروشوێن و كۆمەڵكوژكراون بۆ زانیاری

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هۆكاره‌كانی‌ جینۆسایدو راگواستنی‌ بارزانییه‌كان

تەها سلێمان كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن، كه‌ به‌رده‌وام ناوچه‌ی‌ بارزان و ...