سەرەکی » دۆسێ » باڵێوزی نوێی ئەمریكا لە بەغدا: دەبێت عیراق لە دەستوەردانی دەركی بپارێزرێت

سەرەتای دەستبەكاربونیەتی

باڵێوزی نوێی ئەمریكا لە بەغدا: دەبێت عیراق لە دەستوەردانی دەركی بپارێزرێت

باڵێوزی نوێی ئەمریكا لە عیراق، بەپێویستی دەزانێت، عیراق لە دەستوەردانی دەرەكی، و لە هەڕەشەكانی ئێران بپارێزرێت.
ماتیۆ تۆلەر، باڵێوزی نوێی ئەمریكا لە 19ی ئایاری 2019، و لە دوای وەرگرتنی پۆستەكەی بە رۆژنامەوانانی راگەیاندبوو:»دەبێت لە كارەكانمان بەردەوامبین بۆ پاراستنی عیراق لە دەستوەردانی دەرەكی، و لە هەڕەشەكانی ئێران».
بە گوتەی تۆلەر:»عیراق نزیكە لەوەی ببێتە داروپەردوی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران».

باڵێوزی نوێی ئەمریكا
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، لە 17ی ئایاری 2019، ماتیو تۆلەر كاندیدی سەرۆك دۆناڵد ترەمپی بۆ باڵێوزی وڵاتەكە لە بەغدا، پەسەند كرد.
تۆلەر بۆ ماوەی پێنج ساڵ باڵێوزی ئەمریكا بووە لە یەمەن، بەر لەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر واز لە پۆستەكەی بهێنێت، وەك خۆئامادەكردن بۆ پۆستی نوێ‌، ئەمەش لەكاتێكدایە تەنگژەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێرانی دراوسێی عیراق، ڕوویان لە زیادبوون كردووە.
لە 16ی ئایاری 2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە كارمەندە ناسەرەكییەكانی كردبوو عیراق جێبهێڵن، بەریتانیاش ئامادەباشی هێزەكانی لە عیراق و دیپلۆماتەكانی بەهۆی هەڕەشەكانی ئێرانەوە، ڕاگەیاند.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەكانەوە بڵاویكردبۆوە،” مەترسییەكی زۆر هەیە عیراق ببێتە گۆڕەپانێك بۆ ڕووبەڕوونەوە، و ئێران تا لێوەی بەدوور لە خاكی خۆی، دژ بە ویلایەتە یەكگرتووەكان بوەستێتەوە”.

كورتەیەك لەبارەی ماتیو تۆلەر
تۆلەر لەساڵی 2014وە باڵێوزی ئەمریكایە لە یەمەن و بەرلەوەش باڵێوز بووە لە كوەیت و پێشتریش لە باڵێوزخانەكانی واشنتن لە قاهیرە و بەغدا و كوەیت و ریاز كاریی كردووە.
هەروەها پێشتر تۆلەر وەك جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی باكووری كەنداو و بەرپرسی نوسینگەی میسر كاریی كردووە.
باڵێوزی نوێی ئەمریكا لە عیراق، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسی زانكۆی بریگام یانگ و ماستەر لە زانكۆی هارڤارد و خاوەنی خەڵاتی SIA هەواڵگری و دوو خەڵاتی فەخری سەرۆكایەتی و خەڵاتی “بیكەر ویكنز”ی وەزارەتی دەرەوەیە بۆ پۆستی سەرۆكی نێردە، لەگەڵ هەموو ئەوانەدا زمانی عەرەبی دەزانێت.

 66 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*