سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیرییە

سەرۆك كۆمار: ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیرییە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار رایگەیاند: ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیرییە لە سەربنەمای سیستەمی ئاسایشی هاوبەش و پاراستنی سەروەری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتان و رەتكردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی.
سەرۆك كۆمار بەشداریی لە هەردوو كۆنگرەی لوتكەی نائاسایی چواردەهەمینی عەرەبی و لووتكەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە سعودیە كرد و وتاری عیراقی خوێندەوە و رایگەیاند: بەرقەراركردنی سەقامگیری لە عیراق پێویستی بە هاریكاری و لێكگەیشتنە لە دۆست و دراوسێكان، ئەمەش وا دەخوازێت كە هەمووان هاریكار و پشتیوانمان بن، چونكە عیراق یەكێكە لە گرنگترین كۆڵەكەكانی ناوچەكە، وتیشی: هەر پێكدادانێك لە ناوچەكەدا ئاسایشی عیراق دەخاتە مەترسییەوە، لەو چوارچێوەیەشدا عیراق بە پەرۆشە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە، هەروەها بۆ پارستنی ئاسایشی دۆستەكانمان و ناوچەكە عیراق هەموو هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ لەپێناو كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ. تەئكیدیش لە دیالۆگی بنیادنەر و راستەوخۆ دەكاتەوە بۆ وەلانانی توندوتیژی و جەنگ.
دوێنێش 1/6/2019، پاش بەشداریكردنی لە هەردوو كۆنگرەی لووتكەی نائاسایی چوار دەهەمینی عەرەبی و لوتكەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە شاری مەككە، سەرۆك كۆمار گەڕایەوە بەغدا.

print

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*