ئا: ئومێد ئیبراهیم ـ هه‌ولێر
به‌ئامانجی به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پله‌یه‌كه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به خولی نایاب، یانه‌ی برایه‌تی ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كرد و ڕۆژانه و شه‌وانه مه‌شقه‌كانی له یاریگای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.
برایه‌تی ئه‌مساڵ جیاواز له دوو ساڵی رابردوو، زووتر كه‌وته هه‌وڵی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانان و جگه له(10) یاریزانی تیپی خولی كوردستانی خۆی نزیكه‌ی (13) یاریزانی تری له یانه‌كانی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هێناوه‌ته ڕیزه‌كانی، جگه له‌وه‌ی یانه‌كه له هه‌وڵدایه(دۆدۆ) ـی هێرشبه‌ری به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی زێره‌ڤانی له خولی كوردستان بخاته سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی تری و پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی پێ تۆكمه‌تر بكات.
له‌باره‌ی ئاماده‌كاری و به‌شداریكردنیان له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مساڵی خوله‌كه، (فاتیح حەمهخان) ـی راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی تایبه‌ت به ستادیۆم وتی: «ئه‌مساڵ خه‌ونی گه‌یشتمان به خولی نایابی عێراق به‌دی دێت، چونكه دوو ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌بێ به‌رنامه به‌شداریمان ده‌كرد و له كاتی به‌شداربوونمان كاتێكی ئه‌وتۆمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ئاماده‌كارییه‌كی باش بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێكهاته‌یه‌كی باشمان پێكهێناوه له چه‌ندین یاریزانی زۆرباش هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پشتیوانی خوای گه‌وره و ده‌سته‌ی كارگێری و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌مان كۆتایی به چاوه‌روانییه‌كان بێنین و یانه‌ی برایه‌تی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ربخه‌ین.»
قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق 12 یانه بەشداریی تیادا دەکەن:(برایه‌تی، گازی باكوور، زاخۆ، كه‌ربه‌لا، سه‌ناعه، میسان، رومادی، سامه‌را، جنسیه، قاسم، كوفه و سوق شیوخ)، به‌سه‌ر دوو گرووپیشدا دابه‌ش ده‌كرێن، به سیستمی خولێکی یه‌ك قۆناغ یارییەکان دەکرێن، 16/6 كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری دەکرێت و كات و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه ئاشکرا دەکرێت، له كۆتایشدا له كۆی (12) یانه‌کە دوانیان بۆ خولی نایاب سه‌رده‌كه‌ون.
جگه له‌وه‌ش راسته‌وخۆ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان یانه‌كانی (برایه‌تی، گازی باكوور و زاخۆ) هه‌ریه‌كه یارییه‌ك به‌رامبه‌ری یه‌كتر دەکەن، ئه‌م یارییانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پأڵاوتنهكان نییه، ته‌نیا بۆ دیاریكردنی دوو ده‌نگی نێوان ئه‌م (3) یانه‌یه له ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراقە كه یارییه‌كانی به‌مشێوه‌یه:
(برایه‌تی ـ زاخۆ) ـ یاریگای برایه‌تی: 8/6/2019.
(زاخۆ × گازی باكوور) ـ یاریگای زاخۆ: 11/6/2019.
(گازی باكوور × برایه‌تی)- یاریگای گازی باكوور: 14-6-2019.
69 جار بینراوە