سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » كتێبخانه‌ 700 كارتۆنییه‌كه‌ده‌گوازێته‌وه‌ بۆگوند

كتێبخانه‌ 700 كارتۆنییه‌كه‌ده‌گوازێته‌وه‌ بۆگوند

نووسه‌رو مێژنووس و توێژه‌ری‌ كورد مومتاز حه‌یده‌ری‌ كتێبخانه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌به‌ر به‌رفراوانبوونی‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌ی‌ خۆیان كه‌ زیاتر له‌ 700 كارتۆنه‌و رۆژنامه‌نووسیێكیش كه‌ هاوه‌ڵی‌ حه‌یده‌رییه‌ گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و هه‌ولێره‌ گه‌وره‌یه‌، گوناهه‌ شوێنێك نه‌بێت كتێبخانه‌ مه‌زنه‌ حه‌یده‌ری‌ زاده‌ جێگای‌ ببێته‌وه‌.
سه‌عید عه‌بدوڵڵا، ده‌ڵێت: هه‌ولێر ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ هه‌زاران ته‌لار و باخ و ڤێلا و شا شه‌قامی تێدا جێ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام كتێبخانه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی تێدا جێ نابێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ به‌ره‌و گوند ده‌ڕوات له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌، كتێبخانه‌یه‌كی وه‌های تێدا نییه‌ قابیلی ئه‌وه‌ی بێ ئۆباڵی بۆ بكێشرێت.
رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ ده‌شڵێت: مومتاز حه‌یده‌ری به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ ڕووی كتێبخانه‌كه‌ی، یان باشتر وایه‌ بڵێم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوود به‌ خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و عه‌وداڵانی سه‌رچاوه‌ و كتێب بگه‌یه‌نێت هه‌وڵی بێ شوماریدا له‌وسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر و به‌ هه‌ر شێوازێك بووه‌، بۆئه‌وه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی وه‌ك ناوه‌ندێكی كلتووری ڕۆشنبیری به‌ رووماندا بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ بێسوود بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فره‌ زیره‌كی و پێشه‌نگێتی گۆران له‌ شیعری كوردیدا

پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم به‌شی‌ سێیه‌م پێنجهه‌م / فره‌ زیره‌كی هه‌ستی ...