لەزمە

× بەگم عەزێت نەبێ‌ فیكەی درێژ چۆن ئەنووسرێ‌؟
ـ توخوا ئەوە سوئالە؟!.. بۆ چیتە؟
× ئەمەوێ‌ عەیب نەبێ‌ بۆ ئەو خەبەرە عەجایەبەی لێ‌ بدەم.. عەفوو بینووسم.. خەبەری شێرەكان.
ـ ئەوانەی لە باشووری ئەفریقا سەری خۆیان هەڵگرت؟!
× بەڵێ‌ ئەوان.. سەیر نییە توخوا؟! دنیا وای لێ‌ بێت شێر مەملەكەت بەجێ‌ بێڵێ‌؟!!
ـ ناهەقیان نییە بەقوربان.. ئەڵێن لەو دارستانە دەسەڵات بەدەست چەقەڵەوەیە.
× قوربان گیان غەڵەتیان عەرز كردووی، ئەوان لەتاو چەقەڵ كۆچیان نەكردووە… خەفەتی رێوی وڵاتەكەی لەبەرچاو خستوون.
ـ رێوی بۆ؟
× ئوستاز گیان عەرزت ئەكەن چەقەڵەكە هەر دیكۆرە.. هەمەكارەی راستەقینە رێوییە.
ـ بەڕاستی بێ‌ مەعنایە.. یەعنی ئەو شێرانە ناتوانن رێوییەكان بە چەپۆك مەحف بكەنەوە؟
× نەخێر ناتوانن.. رێوییەكان بەهێزترن.
ـ راست ئەكەی لەوانەیە هەموو كەر و گاكانیان لەگەڵدا بێ‌.
× مەسەلەكە هەر ئەوە نییە بەقوربان.
ـ ئەی چییە؟
× بەینی خۆمان بێ‌ ئەڵێن شێرەكان لەزمەیان داوە بەدەستەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هیچ عەیبیش نییە

× باشە بەگم توو سەری ئەولادت چۆن دڵت هات وام ...