سەرەکی » وەرزش » ماریا شاراپۆڤا له‌ رێگه‌ی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی مایۆركاوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ركابه‌ری

ماریا شاراپۆڤا له‌ رێگه‌ی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی مایۆركاوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ركابه‌ری

ماریا شاراپۆڤای ئه‌ستێره‌ی دیاری تێنسی سه‌رزه‌وی دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتی مایۆركا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێو ركابه‌ریه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه‌ داوه‌تنامه‌ی‌ پێشكه‌ش كراوه‌.
شاراپۆڤا له‌وه‌ته‌ی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی پترسبۆرگ توشی پێكان هاتووه‌ له‌ كۆتایی مانگ به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێـیه‌كی نه‌كردوه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ ناچاری نه‌شته‌رگه‌ری له‌ قۆڵیدا بۆ ئه‌نجامدرا، به‌هۆی ئه‌مه‌ش نه‌یتوانی به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتیه‌كی سه‌ر یاریگای گڵ بكات.
شاراپۆڤای 32 ساڵ له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌شداری كردنی له‌ پاڵه‌وانێتی مایۆركا راگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: دڵخۆشم به‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ رایده‌گه‌یه‌نم به‌ داوه‌تنامه‌ی‌ رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتی مایۆركا رازی بووم بۆ به‌شداری كردن.
هه‌ر له‌ به‌یننامه‌كه‌دا شاراپۆڤا سوپاسی رێكخه‌رانی كردوه‌ كه‌ هه‌لی ئه‌وه‌یان پێ به‌خشیوه‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بكات و سوپاسی هانده‌رانیشی كردوه‌ بۆ پاڵپشتیه‌كه‌یان.
پاڵه‌وانێتی مایۆركا وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ بۆ گراندسلامی ویمبڵدۆن كه‌ له‌سه‌ر یاریگای چیمه‌ن ده‌كرێت و رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌ش یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رێ كه‌ وابڕیاره‌ ئه‌نجیلیك كیربه‌ر و ئازارینكاش به‌شداری بكه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تاناك بووه‌ پاڵه‌وانی رالی فینله‌ندا

ئۆت تاناكی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی رالی پارێزگاری له‌ نازناوی ...