سەرەکی » هەواڵ » رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو پەیوەندیی بە یەكێتییەوە نەبووە

قوباد تاڵەبانی:

رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو پەیوەندیی بە یەكێتییەوە نەبووە

کوردسات نیوز

دوێنێ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ڕووداوی‌ تەقەكردنی‌ شەوی‌ ڕابردووی‌ نزیك لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی‌ گۆڕان پەیوەندیی‌ بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نەبووە.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی دەنگۆی تەقەكردن لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەردا رایگەیاندووە: رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی سەر بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندیی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نەبووە و پۆلیسی‌ سلێمانییش لێكۆڵینەوەیان كردووە و راگەیەندراوێك بۆ روونكردنەوەی رووداوەكە بڵاودەكەنەوە.
لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووتری نزیك گردی زەرگەتە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:
(شەوی رابردوو) سەعات 1:30ی خولەكی شەو گرژی‌و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێك چەكدارو پاسەوان (سكیورتی)ی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، كە چەكدارەكان ویستویانە بەزۆر بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە و چەكدارەكان هێرشیان كردۆتە سەر سكیورتییەكان و تەقە دروست بووە لە بەردەم نەخۆشخانەكە و دور لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، بەهۆیەوە هاووڵاتی (ڕ،ف) برینداربووەو دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس دەركەوتووە كە بەهیچ جۆرێك تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان نەكراوە و تەنها كێشەكە لەنێوان چەكدارەكان و سكیورتی نەخۆشخانەكەدا بووە.
لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، لەداهاتووشدا تەواوی رێكارە یاساییەكان بۆ هاووڵاتیان دەخەینەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی/راگەیاندن و پەیوەندییەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دا

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و ...