سەرەکی » هەواڵ » عیراق كار بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش‌ و ئارامی دەكات

سەرۆك كۆمار:

عیراق كار بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش‌ و ئارامی دەكات

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە كە عیراق بەشێكی گرنگە لەوڵاتانی ناوچەكە‌و كار بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش‌و ئارامی دەكات، لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.
د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، دوێنێ، لەمیانی پێشوازی لە یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان‌و شاندێكی یاوەری، دووپاتیشیكردەوە كە عیراق‌و عومان، دەكرێت رۆڵێكی گرنگ‌و كاریگەر ببینن بەسوودوەرگرتن لەپێگەی گرنگی خۆیان بۆ كاری پێكەوەی‌و هاوبەش سەبارەت بەكێشە‌و پێشهاتەكان.
هەر لەدیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح، خۆشحاڵی خۆی بەكردنەوەی باڵیۆزخانەی عومان لەبەغدا دەربڕی‌و بەهەنگاوێكی ئیجابی وەسفكرد بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی‌و هاریكاری نێوان هەردوو وڵات‌و گەشەسەندنی ئابووری‌و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هەردوو گەلی دۆست.
لەلای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی عومان، دووپاتیكردەوە كە سەردانەكەی بۆ عیراق گرنگییەكی تایبەتی هەیە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات‌و یەكخستنی هەڵوێستەكان سەبارەت بەبارودۆخی ناوچەكە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران..

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و ...