ئاشكرایه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تائه‌مڕۆ، سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی شاخ‌و مه‌ده‌نییانه‌ی دوای راپهڕینو ڕزگاری؛ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێكردووه‌و وه‌ك لایه‌نێكی سیاسیی كاریگهرو خاوه‌ن پێگه‌ی سه‌نگین به‌پشتیوانی گه‌لی كورد بهگشتیو جه‌ماوه‌ره لهبننههاتووهكهیو قاره‌مانانی هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، پشتبه‌ستوو بهچهمكهكانی دیموكراسی‌و حوكمڕانیی دروست‌و په‌رله‌مانی، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌بنه‌ماكانی پاراستنی مافی مرۆڤ‌و فراوانكردنی بازنه‌ی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی فه‌راهه‌مكردن‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ره‌وای گه‌لی كورد بۆ بهدهستهێنانو گه‌یشتن به‌لووتكه‌ی ئازادیی یه‌كجاره‌كی؛ وه‌ك داڕێژهرو ئه‌ندازیاری مافی ره‌وای چاره‌ی خۆنووسین‌و چه‌ندین چه‌مكی سه‌رده‌مییانه‌و مرۆییانه، به‌رده‌وام به‌شدارو هاوبه‌شی كاریگه‌ری پرۆسه‌ی بنیاتنانی سیاسی‌و كاره‌كته‌ری كاریگه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان بووه، هه‌ربۆیه دریژهدانو بره‌ودان بهخهباتو به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر راگوزه‌ری سیاسیی (یه‌كێتی) مانه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی به‌تواناو كاریگه‌ر، بۆ نێو پانتایی پانوبه‌رینی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان له‌پێناوی سه‌رخستنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، به‌تایبه‌ت له‌م ساته هه‌ستیاره‌ی، كهههرێمهكهمانی پیا گوزه‌رده‌كات، ئه‌ركێكی نهتهوهییو نیشتمانیی یه‌كێتییه‌كانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ مانه‌وه‌و پێویستیی بهردهوامبوونو بوژاندنه‌وه‌ی یهكێتیو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئاستی گه‌شه‌كردووی پێشووی، گرنگه به‌له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه سیاسی‌و مهدهنیو ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتورییه خێراكانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی ناله‌باری چه‌قبه‌ستووی سیاسیی كوردستان‌و عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به‌تایبه‌ت له‌دوای كۆچی دوایی جه‌نابی (مام جه‌لال)، كه بۆ گه‌لی كورد‌و یه‌كێتی بهتایبهتیو بۆ عیراقیش به‌گشتی، چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌و فاكته‌ری لێكنزیككهرهوهی سه‌رجه‌م لایهنو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به ناكۆكانو سه‌مامی ئه‌مانی بوو. به لاكه‌ی دیكه‌شدا له‌پاش قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوماڵی یه‌كێتی، به‌ڕه‌چاوكردنی پێگه‌ی مێژوویی‌و شۆڕشگێڕی‌و جه‌ماوه‌ریی؛ وه‌ك ئومێدێك بۆ ئایندهی هه‌رێم، بارودۆخێكی وه‌های خوڵقاندووه، كه به‌ستنی كۆنگره‌ی؛ كردۆته‌وه پێویستییه‌كی گرنگ، تا به‌و ئومێده‌ی ببێته كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك به‌ڕووی نوێبوونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی یهكێتیو گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی لهبڕیاردانو چالاككردنه‌وه‌ی رایه‌ڵه‌ی ئۆرگانیی نێوان سهركردایهتیو ئه‌ندامانی له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، هه‌روه‌ك كۆنگره رێ بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی كادری نوێی توێژی گه‌نجان له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی كوڕان‌و كچان‌و ژنان‌و سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و نه‌وه‌ی شه‌هیدانی نیشتمان، كه پێگهیشتوونو تێگه‌یشتوون، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی ئاستی به‌رزی توانا‌و دڵسۆزیی بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی بڕیاری یه‌كێتی؛ خۆش بكات، تا له‌ئاینده‌دا یه‌كێتی به‌تێڕوانینێكی سه‌رده‌مییانه‌و داڕشتنه‌وه‌ی پرهنسیپو به‌ها ستراتیژ‌و ته‌كنیكه سیاسییه‌كه‌ی له‌ئاستی ئیداره‌دانی بارودۆخه نوێیه‌كانی ئێستا‌و پێشهاته سیاسییه‌كانی داهاتوودا بێت.
هه‌ربۆیه زۆر گرنگه، له‌ڕوانگه‌ی خهمخۆریو دڵسۆزیمانو هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی له‌مه‌ڕ ئه‌و دۆخه‌ی، كه بۆ یه‌كێتی هاتۆته‌پێش، به‌پێویستی ده‌زانم هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتی دڵنیابكه‌مه‌وه، به‌نده له‌گه‌ڵ هه‌موو ههنگاوێكدام، كه بهكردارو نیازپاكی، مایه‌ی پێشخستن‌و بره‌ودان بێت به یه‌كێتی، هه‌موو پێكه‌وه به‌كۆی نه‌وه‌ی دێرین‌و نوێ به‌پێی بنه‌مای (یه‌كێتی نه كه‌سی لێ زیاده‌و نه كه‌سیشی لێ زیاد ده‌بێ) به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه، بڕیارێكی چاره‌نوسساز بۆ داهاتووی یه‌كێتی بدهینو له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركردایه‌تییه‌كی هه‌ڵبژێردراو لهتێكهڵهیهكی هه‌ڤاڵانی خاوه‌ن ئهزموونو رابردووی به‌هه‌ڵوێست‌و بوێر‌و بیرمه‌ند، له‌چوارچێوه‌ی میكانیزمی وردبوونه‌وه‌و تاوتوێكردنی بڕیار‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره، به‌مه‌به‌ستی زێده‌تر دامه‌زراوه‌كردنی یه‌كێتی-یه‌كه‌مان، ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دوور لهدهستتێوهردانو ناتهندروستو ناشارستانی.
* ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)
180 جار بینراوە