لە رۆژژمێری ساڵو لەناو پەڕەكانی مێژووی شۆڕشو كوردایەتیدا، لە جوگرافیای جیاجیای كوردستاندا، خوێنی شەهیدانی یەكێتیو قارەمانێتیی پێشمەرگەو جوامێریی تێكۆشەرانی یەكێتی؛ بەدرەوشاوەیی دەبینرێ، كە چۆن هەمیشە پێشەنگی قوربانیدانو تێكۆشان بوونە بۆ ئازادیو سەرفرازیی كوردو كوردستانو خەباتی بێووچان بۆ مافی چارەی خۆنووسین.
كە ئاوڕ لەمێژووی (41) ساڵەی شۆڕشی نوێ دەدەیتەوە، كاروانێكی دوورو درێژی سەروەرانی نیشتمان دەبینی، كە یەكێتی بۆ هێنانەدی مافەكانی گەلەكەمانو رزگاركردنی كوردستانو بەگژاچوونەوەی تیرۆرو دوژمنانی كوردستانو ئازادی، بەخشیویەتی.
یەكێتی؛ هەرگیز درێغیی نەكردووە لە شەهید بەخشین، ناشیكات، پێشەنگی كاروانەكەی دیارەو دوایین شەهیدەكانیشی لە كەركوكو ناوچە دابڕێنراوەكانیش سەلمێنەری ئەم راستییەن.
ئێستاش، كە رۆژی شەهیدانی یەكێتی بەرز رادەگرین، لە بەردەم گڵكۆی بەرزو پیرۆزیان، لە بەردەم كەسوكارو نەوەی سەربەرزیان، لە بەردەم رابەرو سەركردەی هەمیشە نەمرمان «مام جەلال»، هەموولایەكمان بەرپرسیارین، درێژەپێدەری رێگاكەیان بین، وەفاداربینو ئامانجو ئاواتە بەدینەهاتووەكانیان بەدیبێنین.
باشترین یادكردنەوەو ئەمەكدارییش، پاراستنو گەشەپێدانی یەكێتی-یە، چاكسازیو پاكسازیو بەگژاچوونەوەی گەندەڵییە، پێشێل نەكردنی یاساو هێنانەدیی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیو حوكمڕانییەكی دروستو خزمەتگوزاریی خەڵكو باشكردنی بژێویی خەڵكە.
لەم كاتو ساتەی ئێستاشدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی گەلو تیرۆریستان، تەنها چەك بەدەستی گەلەكەمانەوە یەكڕیزیی گەلی كوردستانو حزبە كوردستانییەكانو پاراستنی دەستكەوتەكانو هەرێمی كوردستانە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا:
سڵاو لە شەهیدانی یەكێتیو تێكڕای شەهیدانی كوردستانو ئەنفالكراوەكانو كیمیابارانكراوەكان.
سڵاو لە مام جەلال، رابەرو سەركردەی هەمیشە زیندوومان.
بەرەو نوێبوونەوەو پاراستنی یەكێتیو كۆنگرەیەكی تەندروست بۆ دیدێكی نوێو سەردەمیانە.
*ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)
42 جار بینراوە