سەرەکی » راپۆرت » تەقەكردن لە کارمەندانی کونسوڵخانەی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتەوە

هەولێر؛

تەقەكردن لە کارمەندانی کونسوڵخانەی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو «دوێنێ لە رێستۆرانتێكی شاری هەولێر رووداوێكی تەقە كردن روویدا كە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا و هاووڵاتییەك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش».
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلۆماتكاران دڵنیادەكەینەوە، كە رێگەنادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدرێت. لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.

سەرۆكایەتیی هەرێم: بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بەردەوامە
هەردوێنێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، رایگەیاند: بە توندی ئەو تاوانكارییە ترسنۆكە سەركۆنە دەكەین، «دووپاتیدەكەینەوە كە رێگە نادەین ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاڵۆز بكرێت و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی تاوانكاران بەردەوامە تا دەدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن».
راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی پەرلەمان
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانیش لە راگەیەنراوێكدا بەتوندی ئیدانەی ئەو رووداوەی كرد و داواكاریشە لە دامەزراوە ئەمنییەكان بەپەلە تاوانكاران دەستگیر بكەن و بە سزای یاساییان بگەیەنن.

حكومەتی هەرێم: لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی جددی دەكرێت
هەمان رۆژ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە «هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان خەریكی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی جددین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنی یاساییان، بەهیچ شێوەیەكیش رێگە نادرێت ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بشێوێندرێت».

سەرۆك كۆماری توركیا: بەخێرایی ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستگیر بكرێن
ئەو رووداوە، لە ئاستی توركیا و عیراقیشدا كاردانەوەی لێكەوتەوە و لەوبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: ئیدانەی هێرشەكەی شاری هەولێر دەكەم كە كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەكەمان. لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و ناوخۆیی لە پەیوەندیدا دەبین بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستگیر بكرێن.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا: لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیاش لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، وتی: لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاند: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان سەرقاڵی بەدواداچوونی رووداوەكەین.
راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عیراق
هەر لەوبارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و وێڕای ئیدانەكردنی رووداوەكە، رایگەیاندووە: لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر لە هەوڵدا دەبین بۆ زانینی وردەكاریی رووداوەكە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمــرالی… ئۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی دووەم ...