سەرەکی » وەرزش » ریاڵ مه‌درید له‌ قه‌یران دایه‌؟ ئه‌ی چاره‌ سه‌ر چییه‌؟پەڕە 3

ریاڵ مه‌درید له‌ قه‌یران دایه‌؟ ئه‌ی چاره‌ سه‌ر چییه‌؟

زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی‌ پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد دوای تیپه‌ڕبوونی 12 هه‌فته‌ به‌سه‌ر یارییه‌كانی خولی ئیسپانیادا یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌جیاواز 10 خاڵ له‌ پێش یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بێت، به‌تایبه‌تی دوای ئاسته‌ به‌رزه‌که‌ی كوڕانی شاهانه‌ له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ هانده‌رانی میرینگی ئاڵای سپیان هه‌ڵکردووه‌‌.
ئه‌و ئاسته‌ خراپه‌شی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ركابه‌ری له‌ دێربی مه‌دریدا هه‌یانبوو، نه‌ك ته‌نیا له‌ رووی ئه‌نجامه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ رووی ئاستیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ تیپه‌كه‌ی‌ زێدان ته‌نیا به‌ده‌ست بێ چانسی و پێكانی یاریزانانه‌وه‌ ناناڵێنێت، به‌ڵكو كێشه‌ی تریشی زۆره‌، كه‌ كێشه‌كان زۆربه‌ی زۆریان هونه‌رین.
زیدان دوو وه‌رزه‌ سه‌روه‌ری بۆ یانه‌ی‌ شاهانه‌ تۆمار ده‌كات، بۆیه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ بارودۆخی خراپی ئێستای تیپه‌كه‌ی‌ چاك بكات، جا ئه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ گۆڕینی پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی و شێوازی یاریكردنه‌وه‌ بێت یاخود له‌ رێگه‌ی‌ میركاتۆیه‌كی به‌هێز له‌ زستانی ئه‌مساڵدا.
كاتێك یاریزانێكی وه‌كو پاولینیۆ كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ یارییه‌كانی بارسادا یاریزانی یه‌ده‌كه‌ چوار گۆڵ تۆمار ده‌کات و ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ یه‌كسانه‌ به‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی (بی بی سی) كه‌ له‌ بنزیمه‌و به‌یڵ و رۆناڵدۆ پێكدێت، ئه‌وا به‌ ئاشكرا هه‌ست به‌ كێشه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ ده‌كه‌یت و ده‌گه‌یته‌ ئه‌و راستیه‌ی یانه‌كه‌ له‌ قه‌یراندایه‌.
كێشه‌ی یانه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌، رێژه‌ی گۆڵ كردنی یانه‌كه‌ به‌به‌راود به‌ وه‌رزی رابردوو له‌ 2:78 گۆڵ له‌ یارییه‌كه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ1:83 گۆڵ، بۆیه‌ زیدان و یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێی میركاتۆی زستانه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام پێش گه‌یشتن به‌ میركاتۆ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریاڵ مه‌درید به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا روو له‌ داكشان بێت، ئه‌وا ره‌نگه‌ نه‌گاته‌ زستانی ئه‌مساڵ زیدان دوور بخرێته‌وه ‌به‌تایبه‌تی كه‌ فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید به‌ بڕیاره‌ خێراكانی ناسراوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه‌‌، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌م قه‌یرانه‌ی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ی‌ تێكه‌وتووه‌ زیدان نزیكترین كاراكته‌ره‌ له‌وه‌ی‌ ببێته‌ قوربانی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كان.
زیدان به‌شێكه‌ له‌ كێشه‌كانی یانه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ كڕینی یاریزانان و فرۆشتنیشیان، له‌ میركاتۆی هاویندا‌ ده‌سبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ جێگره‌وه‌یان بكڕێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا سووره‌ له‌سه‌ر یاریكردن به‌ چه‌ند یاریزانێك كه‌ ئاستیان وه‌كو پێویست نییه‌ له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ بنزیمه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند یاریزانێكی ئاست به‌رز له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك هه‌ن و پشتیان پێنابه‌ستێت له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ سیبایۆس.
له‌ هێڵی به‌رگریشدا مارسێلۆ ئاستی زۆر دابه‌زیوه،‌ ئه‌وه‌تا ته‌نیا له‌ یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ 27 تۆپی له‌ده‌ستداوه‌و له‌دوا سێ یاریشدا 21 تۆپی له‌ هه‌ر یاریه‌كدا له‌ده‌ستداوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*