سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە سەردانی كونسوڵخانەی توركیای كرد

سەعدی پیرە سەردانی كونسوڵخانەی توركیای كرد

دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە بە یاوەری تاریق جامباز و نیعمەت عەبدوڵڵا ئەندامانی خولەكانی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری توركیای لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا سەعدی ئەحمەد پیرە نیگەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بە رووداوە نەخوازراوەكەی رۆژی 17ی تەمموز نیشاندا، كە تیایدا دیپلۆماتكارێكی كونسوڵخانەی گشتیی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و دوو هاووڵاتی دیكە بوونە قوربانی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و كونسوڵخانەی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان، لە رێگەیەوە پرسەنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان كرد و ئیدانەی هەموو جۆرە كردەیەكی توندوتیژی كرد كە كاربكاتە سەر ئاڵۆزی و ناسەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، هیواشیخواست ئەم رووداوە نەخوازراوە كارنەكاتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان.
دواتر هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان تەئكیدی لەسەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردەوە.

 8 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*