سەرەکی » وەرزش » برایه‌تی له‌ مه‌غریبه‌

برایه‌تی له‌ مه‌غریبه‌

زاگرۆس نانەکەلی-مەغریب

بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ و له‌ رۆژی 3/9/2019 – ه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌گادیری مه‌غریبی، پاڵه‌وانێتیی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی (كوڕان و كچان) ده‌ستیپێكردووه‌و تا رۆژی 9/9 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌بوو 6 یانه‌ی عیراق به‌شدارییان بكردایه‌، سێ یانه‌ی كچان (غازی باشوور و فه‌تاتی نه‌جه‌ف و ته‌ڵه‌به‌) و له‌ كوڕانیشدا (برایه‌تی و سلێمانی و سه‌ناعه‌ی به‌غدا)، به‌ڵام ته‌نیا هه‌ردوو یانه‌ی برایه‌تی و غازی باشوور بڕیاری بەشدارییکردنیان داوەو ئێستا به‌شداریی ئەم پاڵەوانێتییە ده‌كه‌ن.
تیپی یانه‌ی برایه‌تی له‌ قۆناغی گروپه‌كانه‌وه‌ توانی به‌ دووه‌می گروپی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌حره‌ینی به‌حره‌ینی بگاته‌ قۆناغی 8 یانه‌.
له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌شدا كه‌ یارییه‌كانی به‌سیستمی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ به‌یه‌ك دۆڕان بەڕێوە دەچن، رووبه‌ڕوی یانه‌ی قه‌ته‌ری قه‌ته‌ری بوەوه‌، برایەتی ١-٣ یارییەکەی دۆڕاندو ئێستا لەسەر پلەکانی پێنجەم تا هەشتەم رووبەڕووی یانەی سینگڵی فەلەستینی یاریی بکات.
تیپی كچانی یانه‌ی غازی باشووریش له‌ قۆناغی یه‌كه‌می گروپه‌كانه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا 8 یانه‌ تیایدا به‌شداربوون، نه‌یتوانی بگاته‌ قۆناغه‌ باشه‌كان ته‌نیا ئێستا ئەمیش له‌سه‌ر پله‌كانی پێنجه‌م تا هه‌شته‌م یاریی ده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سبه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی..

سبه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كان له‌ سلێمانی ...