سەرەکی » ئابووری » بەردی هاڕاوی هەرێمی کوردســـــــــــــتان رەوانەی عیراق دەکرێت

بەردی هاڕاوی هەرێمی کوردســـــــــــــتان رەوانەی عیراق دەکرێت

لە نزیک قەزای دەربەندیخان (دەکەوێتە دووری ٦٦ کلم لە باشووری رۆژهەڵاتی سلێمانی) ژمارەیەک کرێکار لە نێو کارگەیەکدا سەرقاڵی کارێکی سەخت و قورسن و لەو رێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن، کە ئەویش کارکردنە لە کارگەیەکی بڕین و هاڕینی بەرددا.

لە سەرەتای ژیانی مرۆڤایەتییەوە
هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزای جۆراو جۆر و چەندین کانگای بەردی دەگمەنی تێدایە، بەتایبەت لەناوچەی پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە لەشاخ و چیاکانی ئەو ناوچەیە بڕێکی زۆر بەردی جۆراوجۆری دەگمەن بونیان هەیە.
بەرد تەنێکی سروشتییەو شڵخەیەکی رەقەوەبووە لە یەک یا چەند ماددەی کانزایی و نیوەکانزایی پێکهاتووە، چینی رەقی دەرەوەی گۆی زەوی لە بەرد دروست بووە.
لە سەرەتای ژیانی مرۆڤایەتییەوە بەزۆری بەرد بەکارهاتووە بۆ رایی کردنی کاروباری ژیانی رۆژانەی خۆی، لەلای کوردیش بەرد گرنگی خۆی هەبووەو لە زۆربەی زاراوە کوردییەکاندا ئەم وشەیە بوونی هەیە.
خاوەنی کارگەکە، کەریم عەبدولڵا لە بارەی کارەکەیانەوە، بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵ وتی: «لەم ناوچەیەی ئێمەدا چەند کارگەیەک هەیە کە کاریان بڕین و هاڕینی بەردە، ئەو بەردەش زۆربەی لە کانگا و شاخەکانی پێنجوێن بۆمان دێت بۆ بڕین، بۆ هاڕینیش لە شاخەکانی دەربەندیخانەوە بەردمان بۆ دێت، بەردەکەی پێنجوێن بەردی رەنگاو رەنگەو بەردی سەیدسادقیش هەیە رەشە«.
ئەو وتی:» ئەو بەردانە بە قیاسی ستاندارد یەک سانتیم و نیو دەبڕدرێت و دەخرێتە سەر سکێبە و رەوانەی بەغدا و شارەکانی تر دەکرێت«.
خاوەنی ئەو کارگەیە کە رۆژانە بۆ خۆیی و چوار کرێکار سەرقاڵی کارن، باس لەوەش دەکات کە کارەکەی ئەوان پەیوەندی راستەوخۆی بە بەغدا و باشووری عیراقەوە هەیە و لەسەدا 95ی بەردەکان دوای بڕین و هاڕینیان راستەوخۆ رەوانەی بەغدا و ئەو شارانەی تری باشووری عیراق دەکەن، لەوێ لە کارگەکان کاشی و کەلوپەلی تری بیناسازی لێدروست دەکرێت.

تایبەتمەندی بەردی هەرێم
سەبارەت بە تایبەتمەندی بەردی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کەریم عەبدوڵڵا لە وەڵامدا وتی: »هەر بەردێک لە ناوچەیەکی تایبەت هەیە، بە نموونە بەردی سەوز تەنها لە پێنجوێن هەیە و سوور و رەش لە ناوچەی سەیدسادق و زەردیش لە هەولێر هەیە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی بنیادنانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە میانی دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا پڕۆژەی یاسای ...