سەرەکی » ئابووری » بێبەشكردنی كورد لە خەرجیە سیادییەکانی عیراق

بێبەشكردنی كورد لە خەرجیە سیادییەکانی عیراق

رەحمان خانی*

ساڵانە لە ئامادەكردن و پەسەندكردنی بودجەی عیراقدا كە بڕگەو ماددەكان جێگیر دەكرێت، لە بەشە بودجەی هەرێم خەرجییەكانی سەروەری (نفقات سیادیە) دەبڕدرێت و رێژەكەشی كەم نییە، لە راستیدا لەناو ئەو بودجەیەدا بەشی هەرێم لەو پڕۆژە سیدیانە هەن، وەكو مافێكی یاسایی تا ئێستا بەشی زۆری وەرنەگیراوەو خوراوە‌و دیارترینیان پێشمەرگەیە، من تەنها نمونەی بەنداوەكان و ئاو دەخەمەڕوو كە پێشتریش كێشەی هەرە گەورەمان ئەوەبوو، كە كارێك لە هەرێم ئەنجام دەدرا لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراقەوە لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرا نەك لە سیادییەكە.

دوو ماددەی سەرەكی لە دەستووردا باسی ئاو دەكەن:
مادەی (110) خاڵی هەشتەم (تخطيط السیاسات المتعلقة بمصادر المیاه من خارج العراق، وضمان مناسیب تدفق المیاه إلیه وتوزیعها العادل داخل العراق، وفقا للقوانین والاعراف الدولیة)، داڕشتنی سیاسەتی ئاوی تایبەت بەو ئاوانەی سەرچاوەیان لە دەرەوەی عیراقە لە دەسەڵاتی حەسری حكومەتی فیدراڵییە.
ماددەی (114)ی دەستووری عیراق خاڵی حەوتەم (تكون الاختصاصات اڵاتیة مشتركة بین السلطات الاتحادیة وسلطات اڵاقالیم): سابعا: رسم سیاسة الموارد المائیة الداخلیة، وتنظیمها بما یضمن توزیعا عادلا لها، وینظم ذلك بقانون.
لەم ماددەیەدا پلانی ستراتیژی و سیاسەتی ئاویی هاوبەش دەبێت و ئیدارەی ئاو و بەنداوەكان لە سنووری هەریم لای حكومەتی هەرێم دەبێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەند؛ كارپێكردن و بەردانەوەو خەزنی ئاو لە بەنداوەكان دادەڕێژرێت.
بەنداوە گەورەكانی هەرێم بەتایبەت دوكان و دەربەندیخان كە لەناو سیستمی كۆنترۆڵ و خەزنی ئاوی عیراقدان پێویستە لە رووی بودجەو مووچە و سیانەو ئیدامەو تەكنیكی و دامەزراندنەوە خەرجیەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی ناوەند وەكو بەنداوەكانی تری عیراق لە نەفەقاتی سیادی، كە تائێستا بەشی زۆری ئەم بەشە بودجەیەی بەنداوەكان لەلایەن عیراقەوە خوراوە.
بودجەی دیراسەی ستراتیجی و توێژینەوەی ئاوی و دروستكردنی پڕۆژەی بەنداو لەسەر رووبارە سەرەكیەكان و پڕۆژەی ئاودێری و پڕۆژەی ژینگەیی تایبەت بە پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم پێویستە لە بودجەی سیادی دابین بكرێت، چونكە كاریگەری بۆ سەر هەموو عیراق هەیە.
بۆ بەرچاو روونی خەرجی سیادی ئەم بوارانە دەگرێتەوەو دەكرێت لە هەموو ئەو بوارانەی تریش بەشی هەرێم لە خەرجیەكانی سەروەری بۆ هەرێم بپچڕێنرێت: (مجلس النواب، رئاسة الوزراء، رئاسة الجمهوریة، الامانە العامة لمجلس الوزرا‌ء، وزارات الخارجية والدفاع فقط دون الوزارات الاخری، جهاز مكافحة الارهاب، المحكمة الاتحادیة، مفوضیة الانتخابات وحقوق الانسان، هیئات: المسا‌ولة والعدالة، دعاوی الملكیة، المصادر المشعه، النزاهة، مكتب المفتشین العمومیین لدعاوي الملكیة، جهاز المخابرات، دیوان الرقابة المالیة، اجور؛ المفاوضات والمطالبات للدین الخارجي، شركات التدقیق الدولیة، لجنة الخبرا‌ء المساهمة فی كلفة انتاج النفط مبالغ المساهمات العربیة والدولیة، نفقات مدیریة السفر والحدود والبطاقة الموحدة، مجلس الامن الوطني، اجور نقل النفط التمویل المشترك، مشاریع الموانئ والسكك الحدید والسدود وادارة الاجوا‌ء، نفقات النازحین، الفوائد علی القروض المختلفة كقروض صندوق النقد الدولي والقرض الایطالي والالماني والسندات والحوالات الخزینة والقروض والسندات الوطنیة واقساط حوالات الخزینة والدیون الخارجیة ومستحقات الصنادیق وسواها).
لە یاسای وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراقدا پەیوەندی ئاوی لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵیدا بەم شێوەیە پێناسە كراوە:

بەشی چوارەم: ئەحكامی گشتی و كۆتایی مادەی (11)
ئەم ماددەیە بەپێی ماددە (1) لە یاسای گۆڕانكاری یەكەمی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ژمارە (50)ی ساڵی (2008)، ژمارە (4)ی 2010 گۆڕاوە بەم دەقەی خوارەوە:
هەماهەنگی دەكرێت لەنێوان وەزارەت (فیدراڵی) و وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان (كشتوكاڵ) بەپێی رێنمایی كە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەكات بە گوێرەی یاسا.

دەقە كۆنەكە (هەڵوەشاو)
هەماهەنگی دەكرێت لە نێوان وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەرچاوەكانی ئاو لە پارێزگاكانی (هەولێر و سلێمانی و دهۆك) لە هەرێمی كوردستان، بەپێی رێنمایی كە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەكات بە گوێرەی یاسا.
بەپێی ئەم یاسایە پێویستە هەماهەنگی لە سەر ئاستی وەزارەت رێكبخرێت و شۆڕبكرێتەوە.
لێرەوە داوا لە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانی هەرێم دەكەم كە لەهەر دانوستانێك لەگەڵ حكومەتی ناوەندی پەیوەست بە بودجە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەنداوەكانی تێدا بێت و ساڵانە پێویستیەكانی ئەو بوارانە لە بودجە سەروەری دابین بكرێت، هاوكات لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عیراق هەماهەنگی بكرێت كە لە بودجەی ساڵانە ئەو بەشەی هەرێم جێگیر بكرێت.

* بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی بنیادنانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە میانی دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا پڕۆژەی یاسای ...