سەرەکی » هەواڵ » ״كۆنگره‌، پێداچوونه‌وه‌ بێت به‌ سیاسه‌ت ‌و ستراتیژی كاركردنی یه‌كێتی״دا

״كۆنگره‌، پێداچوونه‌وه‌ بێت به‌ سیاسه‌ت ‌و ستراتیژی كاركردنی یه‌كێتی״دا

په‌یامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی

هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
كادرو لایه‌نگرانی
رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال

له‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی یه‌كێتی-یه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌م ساته‌ پڕ له‌گۆڕانكاری‌و هه‌ستیاره‌ی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌دا، له‌ هه‌موو ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كانی یه‌كێتی-یه‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌م دۆخه‌ی ئێستای حزب به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌مووان داوای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانی هه‌ناوی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
وه‌ك ئه‌ركی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌میشه‌ به‌ پلان‌و پڕۆژه‌، مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیمان له‌ پێویستییه‌كانی هه‌ر قۆناغێك ئاگاداركردۆته‌وه‌و به‌وردی بیروبۆچوونه‌ بێ پێچ‌وپه‌ناكانی خۆمان گه‌یاندووه‌، له‌م قۆناغه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی:
1-كادرانی خواره‌وه‌ی كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داوای كۆنگره‌ ده‌كه‌ن.
2-ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كان‌و كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی ئۆرگانه‌‌ جیاوازه‌كان داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاسایی حزب ده‌كه‌ن.
3-راگه‌یاندراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ داوای دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره‌ ده‌كات.
4-به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌به‌رزترین پۆستی ناو حكومه‌تدا، به‌ په‌یامێكی گرنگ‌و ورد داوای هه‌رچی زووه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌كات.
بۆیه‌، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ركی ستراتیژیی حزبیی خۆمان، وه‌ك پشتگیریی بۆ ئه‌و داواو خواسته‌ ره‌وایه‌ی كادره‌ ماندوونه‌ناس‌و به‌وه‌فاكانی یه‌كێتیی نیشتمانی، كه‌ زۆرترین ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری‌و شه‌ڕی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستی ئه‌وان كرا، وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌كه‌ین، داوای كۆنگره‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی‌و شه‌فاف، كۆنگره‌یه‌ك كه‌ زاده‌ی بیروبۆچوون‌و نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتی-یه‌ ئازاو خه‌باتگێڕه‌كانی حزبه‌كه‌ی مام جه‌لال؛ بێت.
با كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین، كه‌ ببێته‌ هۆی گۆڕانكاری‌و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری یه‌كێتی، ببێته‌ هۆی ده‌رفه‌ت دروستكردن بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی زیاتری نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ سه‌ركردایه‌تیكردن، بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌ت‌و ستراتیژی كاركردنی حزبی، تا ڕۆحی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ ئاسووده‌ بكات‌و شایسته‌ی پێگه‌و خه‌بات‌و خوێنی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی بێت.

ده‌سته‌ی راوێژكارانی
مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״بەغدا و هەرێم كار بۆ چارەسەری كێشەكان لە بودجەی 2020 دا دەكەن״

كۆبوونەوە و هەوڵەكانی بەغدا و هەرێم لە ئاستی باڵادا بۆ ...