سەرەکی » مانشێت » وەزیری پێشمەرگە ئەركەكانمان ئاسانتر دەكاتپەڕە 2

وەزیری پێشمەرگە ئەركەكانمان ئاسانتر دەكات

وەزیری پێشمەرگە: هەماهەنگی ‌و چاودێریی پەرلەمان ئەركەكانمان ئاسانتر دەكات

دوێنێ، لیژنەی پێشمەرگە‌و ناوخۆ‌و ئاسایش‌و ئەنجومەنە خۆجێیەكانی پەرلەمان، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد‌و یاداشتێكی چەند خاڵییان لەسەر پرۆسەی چاكسازی‌و باشتركردنی دۆخی پێشمەرگە‌و چاودێریكردنی پرۆسەی رێكخستنەوەی هێزەكانیان، پێشكەشی وەزیری پێشمەرگە كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا، كە تەواوی ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ئەرك‌و رۆڵی پەرلەمانی لەهەمبەر پڕۆسەی چاودێریی كاری حكومەت‌و هەماهەنگی‌و هاوكارییەكان لەسەر بنەمای چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕییەكان بەگرنگ‌و پڕبایەخ وەسفكرد، هاوكات ئەرك‌و كاری وەزارەتی پێشمەرگەو بڕیارو راسپاردە پێشنیازكراوەكانی چوار ساڵی داهاتووی خستەڕوو.
وەفدی پەرلەمانیش، سەرنج‌و پێشنیارەكانیان لەسەر تەواوی پرسەكان تایبەت بەچاككردنی ژیانی پێشمەرگەو بەدامەزراوەییكردنی هێزەكان‌و رێكخستنەوەیان لەژێری چەتری وەزارەتی پێشمەرگە روونكردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*