سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و چاكسازیی ریشەیی لە دامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێتپەڕە 5

بافڵ تاڵەبانی: هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و چاكسازیی ریشەیی لە دامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان چاویكەوت بە كۆلۆنێڵ (رۆی نەتارجان) راوێژكاری تایبەتی سەربازیی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و (مارك پاكسمان) فەرماندە لە هێزی ئاسمانیی مەلەكی بەریتانیا.
لە دیدارێكدا، كە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیبوو، باس لە بایەخی هاریكاری و كاری هاوبەش كرا لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانان، بۆ بەگژاچوونەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر و سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكە.
لەو رووەشەوە، بافڵ تاڵەبانی چەند پێشنیارێكی خستەڕوو، بۆ رێكخستنەوە و چاكسازیكردن و پڕچەككردنی زیاتری هێزی پێشمەرگە و داوای لە هاوپەیمانانیش كرد كە هەماهەنگیی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەبن و راشیگەیاند: پێویستە بە میكانیزمێكی هاوچەرخ و سەردەمیانە هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و چاكسازیی ریشەیی لە دامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت.
هەر لە دیدارەكەدا، دواپەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان و كێشەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و تەئكید لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*