سەرەکی » هەواڵ » بەسەركردنەوەی پێشمەرگەی دێرین د.خەسرەو مام قادر

بەسەركردنەوەی پێشمەرگەی دێرین د.خەسرەو مام قادر

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، هاوڕێ لەگەڵ ئاراس شێخ جەنگی، لەسەردانێكدا بەمەبەستی هەواڵپرسین لەباری ناجێگیریی تەندروستی، كادری پێشكەوتوو و پێشمەرگەی دێرین د.خەسرەو مام قادر-یان لە شاری سلێمانی بەسەركردەوە.
حاكم قادر سڵاوی مەكتەبی سیاسی پێڕاگەیاند و دووپاتیكردەوە «گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرگیز خەبات و تێكۆشانی خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان لەیاد ناكات و بەڕێز و تەقدیرەوە لە كۆڵنەدان وگیانفیدایی خۆیان و بنەماڵە شۆڕشگێڕەكەیان دەڕوانێ‌».
شایانی باسە، د.خەسرەو مام قادر لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەرو نیشتمانپەروەری گەلەكەمانەو وێڕای بەخشینی رۆحی پیرۆزی دوو برای شەهیدی بە خاك و نیشتمان بەناوەكانی شەهیدان (عەلی مام قادر، وریا مام قادر)، هەمیشە پشتیوان و كۆمەكبەخشی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*