سەرەکی » هەمەڕەنگ » كڵاشینكۆف به‌له‌م دروست ده‌كات

كڵاشینكۆف به‌له‌م دروست ده‌كات

روسیا الیوم

دیمیتری‌ رۆگۆزین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ روس كۆسمۆسی‌ روسی‌ تایبه‌ت به‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ ئاسمانی‌ رایگه‌یاند له‌وانه‌یه‌ دامه‌زراوه‌كه‌یان داوا له‌ كۆمپانیای‌ كڵاشینكۆف بكات بۆ دروستكردنی‌ به‌له‌مێكی‌ تایبه‌ت به‌ رزگار كردنی‌ كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كان له‌و كاتانه‌دا كه‌ به‌رده‌بنه‌وه‌‌و ده‌كه‌ونه‌ ناو ده‌ریاوه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، كه‌شتی‌ ئاسمانی‌ ئۆریۆل، كه‌ بڕیاره‌ له‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ ڤۆستۆچنی‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ روسیاوه‌ هه‌ڵبدرێت، ئه‌گه‌ر تووشی‌ رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ بێت، له‌وانه‌یه‌ بكه‌وێته‌ زه‌ریای‌ ئارامه‌وه‌، چونكه‌ له‌وێوه‌ نزیكه‌، له‌ دۆخێكی‌ وه‌هاشدا دامه‌زراوه‌كه‌یان پێویستی‌ به‌ به‌له‌مێكی‌ گونجاو هه‌یه‌ بۆ فریاكه‌وتن‌و رزگار كردنی‌ كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كان.
دیمیتری‌ رۆگۆزین ده‌ڵێ: به‌ دووری‌ نازانێت دروست كردنی‌ كه‌شتییه‌كی‌ گونجاو بۆ ئه‌ركێكی‌ له‌و جۆره‌ به‌ كۆمپانیای‌ كڵاشینكۆف بسپێرن. تاقی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كه‌شتی‌ ئۆریۆل-یش له‌ ساڵی‌ 2024وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*