سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی: بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی هەولێر ‌و بەغدا هەیە

قوباد تاڵەبانی: بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی هەولێر ‌و بەغدا هەیە

دوێنێ لەهەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە ریكاردۆ رۆدریجز سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق (یونامی)‌و دواپێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی هەرێم‌و عیراقیان تاوتوێكرد.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەكرد بەرەوپێشچوونی باش هەیە لەڕەوتی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان‌و تێگەیشتنی باشتر هەیە لەوبارەیەوە‌و جەختیشیكردەوە كە دەستووری هەمیشەیی عیراق بنەمایەكی باش‌و چوارچێوەیەكی كۆكەرەوەیە بۆ چارەسەرەكان.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، تیشك خرایەسەر دواگۆڕانكارییەكانی عیراق‌و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی لەچوارچێوەی ئەو پێشهاتانەی بەمدواییانە بوونەتە جێگەی باس.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*