سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار لە هەولێر زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەكات

سەرۆك كۆمار لە هەولێر زنجیرەیەك كۆبوونەوە دەكات

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێمەوە بەگەرمی پێشوازیلێكرا.
لە سەردانەكەیدا سەرۆك كۆمار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دیدار و كۆبوونەوە دەكات، سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێت.

״كۆبوونەوەكانی نێوان بەغدا و
هەرێم بەردەوام دەبن״

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا
لەلایەکی دیکەوە، هەر دوێنێ لە هەولێر وەفدی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆیان كرد لەبارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان.
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە كە بەسەرۆكایەتیی وەزیری دارایی هەردوولا بەڕێوەچوو، د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، وتی: كۆبوونەوەیەكی ئیجابی بوو، كۆبوونەوەكانیش بەردەوام دەبن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...