سەرەکی » مانشێت » مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ هەر جارەو كتێبێك یان بڵاوكراوەیەك یان وتارێك دەخاتەڕوو كە لەسەر سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش وەكو وەفایەكی بچووك بۆ رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و بە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ دەستپێدەکەین.

کتێبی (گفتوگۆیەکی جیدی لەگەڵ صبحی عبدالحمید و هاوڕێکانی) زنجیرە وتارێکی سیاسی گرنگن کە هەڤاڵ مام جەلال نووسیوویەتی و بەوردی قسە لەسەر ئەو وتارەی صبحی عبدالحمید دەکات کە لەڕۆژنامەی (الصباح)دا بڵاوی کردبۆوە. کتێبەکە جەوهەر کرمانج لەعەرەبییەوە کردویەتی بەکوردی و لەبڵاوکراوەکانی شارەوانی سلێمانییە ساڵی 2004.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: بەڕێز صبحی عبدالحمید یەکێک بووە لەئەفسەرە ئازادیخوازەکانی عیراق و سەر بەناسرییەکان بوو، ئەگەرچی لەژیانیدا رووبەڕووی گەلێ تەنگوچەڵەمەی سیاسی و راوەدوونان و تەنانەت هەوڵی تیرۆرکردنیش ببۆوە لەلایەن دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی عەفلەقی لەسەر هەڵوێستی نەتەوەیی و ناسریانەی، بەڵام دواتر بەهۆی بارودۆخی عیراق و عەرەبی و گوشارە دەرەکییەکانەوە وێڕای بیروبۆچونەکانی خۆی، هوڵوێستی گۆڕاو شێوازێکی ئیجابیانەی گرتەبەر دەرهەق بەسیاسەتەکانی رژێمی بەعس.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر شێخمووس:لە رۆژئاڤا كورد كارتی گرنگی سیاسی لەبەردەستە

عومەر شێخمووس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: لە ...