سەرەکی » وەرزش » به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌ رێدبۆڵ كلیف دایڤینگ

به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌ رێدبۆڵ كلیف دایڤینگ

دوای ئه‌وه‌ی‌ نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدان بۆ ناو ئاو له‌ به‌رازایی زۆره‌وه‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ گاری هه‌نتی به‌ریتانی و ریهانان ئه‌فلاندی ئوسترالی درێژه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیاندا.
شاری بیلباوی له‌ هه‌رێمی باسكی ئیسپانیا میوانداری قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدان بۆ ناو ئاوی كرد له‌ به‌رازایی زۆره‌وه‌ كه‌ به‌ رێدبۆڵ كلیف دایڤینگ ناسراوه‌.
ریهانان كه‌ له‌ قۆناغی پێشوو پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ریه‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانی وه‌رزشی له‌ قۆناغی بیلباو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و كچه‌ وه‌رزشكاره‌ ده‌ستكه‌وتێكی وه‌های به‌ده‌ستهێنا كه‌ له‌مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ ئاستی كوڕان و كچان وێنه‌ی نه‌بووه‌ ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی‌ 8 قۆناغه‌ له‌ كۆی 9 قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.
لیسانی ریچاردی كه‌نه‌دی دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌م قۆناغه‌ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا توانی له‌پله‌ی دووه‌می كۆتایی به‌ وه‌رز بهێنێت.
له‌ ئاستی كوڕانیش گاری هه‌نت جارێكی تر پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناو جۆناسان پاریدیسی مه‌كسیكیش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌م قۆناغه‌ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ پله‌ی دووه‌م كۆتایی به‌ وه‌رز هێنا.

print

 1 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*