سەرەکی » هەمەڕەنگ » تیپی مۆسیقای سلێمانی کۆنسێرتێکی جەماوەری سازدەکات

رووەو هونەرێکی کوردی رەسەن و هاوچەرخ

تیپی مۆسیقای سلێمانی کۆنسێرتێکی جەماوەری سازدەکات

سەعات 5.30ی ئێوارەی رۆژی هەینی 27/9/2019 بەدروشمی رووەو هونەرێکی کوردی رەسەن و هاوچەرخ، تیپی مۆسیقای سلێمانی بەمەبەستی ئاشتکردنەوەی گوێگرانی هونەری رەسەنی کوردی کۆنسێرتێکی جەماوەری گەورە لەپارکی هەواری شار بەبەێ بەرامبەر بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی گەورە سازدەکات.
لەو بارەیەوە جەنگین جەمال ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی لە لیدوانێکدا وتی: تیپی مۆسیقای سلێمانی بەهاوکاری سەرۆک کۆماری عیراق د. بەرهەم ساڵح، بە دروشمی روەو هونەرێکی کوردی رەسەن و هاوچەرخ کۆنسێرتێکی جەماوەری فراوان لە شاری سلێمانی لەشانۆی رۆمانی لەپارکی هەواری شار سازدەکات.
وتیشی: لە کۆنسێرتەکەدا هونەرمەندان (ناسڕی رەزازی، حەمید عوسمان، نیان عەبدوڵا، قاسم هەورامی، ئاریان کەریم، کەویار) بەشداریی دەکەن و مەبەست لە ئەنجامدانیشی ئاشتکردنەوەی گوێگرانی هونەری رەسەنی کوردی و دووبارە گەڕاندنەوەی گوێگرە بەرەو ڕووی هونەر.
تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری مۆسیقای كوردی، له‌ شێوازێكی ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخدا ساڵی ١٩٦٧ له‌شاری سلێمانی دامەزراوە، به‌ ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی لاوی به‌توانای ئه‌م شاره‌، ساڵی ١٩٧٣ بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتووەو لەو سەردەمەدا بۆتە وەرچەرخانێکی نوێ لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیک دا، چونکە پێش ئەو سەردەمە تەنها لە خویندنگاکاندا تیپی سروودیان دروستدەکرد، ئەم تیپە ماوەی ٥٢ ساڵە بەردەوام خزمەتی هونەری رەسەنی کوردی کردووەو هەتا ئێستاش بەردەوامە.

لە puk میدیاوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...