سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی: چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن

بافڵ تاڵەبانی: چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن

بافڵ تاڵەبانی، تەئكیددەكاتەوە لەچارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن‌و پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆو بەرقەراركردنی ئاشتیی سیاسی‌و كۆمەڵایەتیشی بەزامنی پێشكەوتنی زیاتری ئەزموونی هەرێمی كوردستان لەقەڵەمدا.
دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، بافڵ تاڵەبانی، پێشوازیكرد لەسەرۆك‌و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی رێكخراوی ئاشتی جیهانی‌و لەدیدارێكدا، كە بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی سەركردایەتی‌و تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوە، ئامادەیبوون، تەئكید لەپتەوكردنی بەهاكانی ئاشتی لەنێو كۆمەڵگەی كوردی كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بەئاشتەوایی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی بكات.
جەختیشیكردەوە كە ئەگەر بمانەوێت هەرێمێكی ئازاد‌و ئابوورییەكی بەهێز‌و دادپەروەرمان هەبێت پێویستە ئاشتی بچەسپێنین‌و بیكەینە بنەمای هەموو كایەكانی بەڕێوەبردن.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا، لەپای رۆڵ‌و پێگەی وەك كەسایەتییەكی خەمخۆر بۆ پرسی ئاشتی‌و كۆكردنەوەی بیروبۆچوونە ناكۆك‌و دژەكان لەسەر سەكۆی ئاشتی‌و قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی، قەڵغانی رێكخراوی ئاشتی جیهانی بەخشرایە بافڵ تاڵەبانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...