سەرەکی » زانست » زاناكان هۆكاری به‌سته‌ڵه‌كی زه‌ویی له‌…

زاناكان هۆكاری به‌سته‌ڵه‌كی زه‌ویی له‌…

زاناكان هۆكاری به‌سته‌ڵه‌كی زه‌ویی له‌ ئاسمانه‌وه‌ بووه‌

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان ده‌ركه‌وتووه‌ دوو هه‌سارۆكه‌ هۆكار بوون بۆ دروستبوونی چاخی به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویی.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی شیكاگۆ ده‌یسه‌لمێنێت، به‌ر له‌ (466) ملیۆن ساڵ زه‌وی چووه‌ته‌ قۆناغی چاخی به‌سته‌ڵه‌كه‌ه‌وه‌، له‌و قۆناغه‌دا ، چینێكی سه‌هۆڵ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی زه‌وی گرته‌وه‌ و كه‌شوهه‌وای سه‌ر ڕووی زه‌وی گۆڕیووه‌.
زاناكانی زانكۆی شیكاگۆی ئه‌مریكا ده‌یسه‌لمێنن به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و قۆناغه‌ی زه‌وی له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ فه‌زادا بووه‌.
ئه‌و زانایانه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیاندا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌، به‌ر له‌ 466 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا چاخی به‌سته‌ڵه‌ك ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی گۆڕیووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی دروستبونی هه‌مه‌جۆریی ژینگه‌یی و جیاوازیی له‌ ژماره‌ی گیانله‌به‌راندا.
ئه‌وان ده‌ڵێن» سه‌ره‌تا و به‌ هێواشیی ئاوه‌كان بوونه‌ سه‌هۆڵ كه‌ له‌ جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌كان».
ئه‌و زانایانه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان له‌سه‌ر هه‌ندێك پاشماوه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌و قۆناغه‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو هه‌سارۆكه‌ی گه‌ڕۆكی دوور له‌ زه‌وی بووه‌ كه‌ له‌ پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كان له‌ نێوان مه‌ریخ و موشته‌ریدا بوون.
ئه‌وان ده‌شڵێن»ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی گه‌ردیله‌ی ورد كه‌ دواتر هه‌ورێكی لێپێكهاتوه‌ كه‌ مه‌زنه‌ده‌ ده‌كرێت تیره‌كه‌ی 150كیلۆمه‌تر بووبێت ، ئه‌م هه‌وره‌ش ته‌پوتۆزێكی چڕی هه‌ڵگرتووه‌ و دواتر به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی داپۆشیوه‌».
( فلیپ هیك) زانا له‌ زانكۆی شیكاگۆ و به‌شدار له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت» تیۆره‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی ته‌پوتۆز ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ساڵ زه‌وی داپۆشیوه‌ و ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی بینیوه‌ له‌ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمیی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی»
ئه‌م ئه‌نجامه‌ی زاناكان پێی گه‌یشتوون دوای شیكردنه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردێك دێت كه‌ ته‌مه‌نی 466ملیۆن ساڵه‌ و به‌راورد كراوه‌ به‌ ته‌نۆلكه‌ ورده‌ نه‌یزه‌كییه‌كان و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌مان كانزای ده‌گمه‌نی تێدایه‌ وه‌ك هیلیۆم كه‌ له‌ هه‌سارۆكه‌كاندا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت هۆكاری قۆناغی چاخی به‌سته‌ڵه‌ك له‌ بنه‌ره‌تدا له‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ بووه‌.
دیسان ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وره‌ گه‌وره‌یه‌ ماوه‌ی دوو ملیۆن ساڵ به‌سه‌ر گۆی زه‌وییه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و به‌ هێواشی زه‌وی تاریك كردووه‌ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمای زه‌وی به‌ هێواشیی دابه‌زیوه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ش زینده‌وه‌ره‌كان هه‌لیان بۆ ڕه‌خساوه‌ تا له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای نوێدا خۆیان بگونجێنن، له‌م هه‌وڵی خۆگونجاندنه‌ی گیانله‌به‌ره‌كان له‌ پێناوی به‌ زیندوویی مانه‌وه‌دا چه‌ند جۆرێكی تری زینده‌وه‌ر دروست بوون.

سه‌رچاوه‌: نۆڤۆستی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...