سەرەکی » ئابووری » عیراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بڵاوكردەوە

عیراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری سەرەتایی هەناردە‌و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوكردەوە‌و بەگوێرەی ئامارەكەش لەو مانگەدا 107 ملیۆن‌و 276 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە‌و كۆی داهاتەكەشی 6 ملیار‌و 345 ملیۆن دۆلار بووە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 103 ملیۆن‌و 10 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراقەوە هەناردەكراوە، لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە 3 ملیۆن‌و 166 هەزار بەرمیل‌و لە كێڵگەی گەیارەشەوە نزیكەی 878 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، جگە لەوەش 221 هەزار‌و 977 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تێكڕای هەناردەكردنی نەوت لە رۆژێكدا 3 ملیۆن‌و 576 هەزار بەرمیل بووە، لەو بڕەش 3 ملیۆن‌و 434 هەزار بەرمیلی لە بەندەرەكانی باشوور‌و 106 هەزار بەرمیل نەوتی لە بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەكراوە، هەروەها لە كێڵگەی گەیارەوە رۆژانە 29 هەزار بەرمیل‌و بۆ ئوردنیش 7 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، لەمانگی ئەیلولدا تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 59 دۆلار‌و 149 سەنت فرۆشراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...