سەرەکی » زانست » ‎‎گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ ئه‌لكترونییه‌كان وه‌ك..

‎‎گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ ئه‌لكترونییه‌كان وه‌ك..

‎‎گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ ئه‌لكترونییه‌كان وه‌ك پێویستییه‌كی سه‌رده‌م

پارێزه‌ری ڕاوێژكار :دابان نوزاد كاكه‌ره‌ش

له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی به‌رده‌وامی شۆرشی ته‌كنه‌لۆجیا گۆڕانكاری له‌شێواز و جۆری مامه‌ڵه‌ دروست ده‌بێت پێویسته‌ هاوكات یاساكان پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ به‌ هه‌مواری یاسا كۆنه‌كان یاخود دارشتنی یاسای نوێ ، به‌داخه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان گیرۆده‌ی ملاملانێ سیاسیه‌كان بوو له‌رابردوودا نه‌توانراوه‌ ڕۆڵی یاسادانان وه‌ك پێویست ببینێت له‌ گۆرانكاری و پێشكه‌وتنه‌كان ، یه‌كێك له‌بواره‌كان نوسینی گرێبه‌ستی ئه‌لكترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان كه‌ به‌فه‌رمی وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی دانی پێدا بنرێ و هه‌مان هێزی به‌ڵگه‌ی نوسراوی هه‌بێت ، له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا كار به‌ یاسای سه‌لماندنی ژماره‌ (107) ساڵی 1979 ده‌كرێ كه‌ یاساكه‌ بۆ سه‌رده‌می ئێستا پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌ به‌ گوێره‌ی سه‌رده‌م ، په‌رله‌مانی عێراقی فیدرال به‌ یاسای ژماره‌ (78) ساڵی 2012 له‌ ژێر ناوی (قانون التوقیع الالكترونی والمعاملات الالكترونیه‌) چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ ئلیكترۆنیه‌كان هه‌مان به‌های نوسراوه‌ وه‌رقیه‌كانی ده‌بێت به‌م مـه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:
1/ پێویسته‌زانیاریه‌كان شایسته‌ بن بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتن به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ركات بتوانی دووباره‌ ده‌ستت بكه‌وێت .
2/ پێویسته‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بپارێزرێ وه‌ك خۆی به‌و شێوه‌ی كه‌ هاتووه‌ یاخود نێردراوه‌ به‌وردی بێ زیاد و كه‌م و گۆڕین .
3/ پێویسته‌ ناوی نێرده‌ و وه‌رگری زانیاریه‌كه‌و به‌روار و كاتی ناردن و وه‌رگرتنی تێدا روون بێت .
له‌ ڕابردوودا به‌ڵگه‌ی نوسراو به‌هێزترین به‌ڵگه‌ی سه‌لماندن بوو به‌ڵام به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ له‌به‌رده‌م به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ دا ده‌بین كه‌ ئه‌ویش به‌ڵگه‌نامه‌ی ئلیكترۆنیه‌ كه‌هه‌مان هێز و به‌های ده‌بێ بۆ مامه‌ڵه‌ یاخود گرێبه‌ستی ئلیكترۆنی .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...