سەرەکی » وەرزش » هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكرێت

هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكرێت

یانەی ڤالێنسیا ئاشكرای كرد كە ژمارەیەكی زۆر نامەی بۆ پۆلیسی شاری ڤالێنسیا ناردوە كە هاندەرانی یانەكە لە رێگەی مۆبایلەوە بۆ سەرۆكی یانەكەیان ناردوە كە تیایدا هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكەن.
هاندەرانی یانەی ڤالێنسیا بە درێژایی یاری بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس هوتافیان دژی ئەنێل مۆرسی سەرۆكی یانەكەیان دەوتەوەو داوای رۆیشتنیان لێ دەكرد بەڵام بەشێك لە هاندەران زیاتر لەو كارەیان كردوە بۆ ئەوەی ناچاری بكەن لە یانەكە بڕوات.
ڤالێنسیا لە پێگەی رەسمی خۆی بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەدا سەرۆكی یانەكە نامەی هەڕەشە ئامێزی مەترسیداری پێ گەیشتووە كە هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكەن.
ئەو بزنسمانە سەنگافوریە بەهۆی ئەوەی پیتەر لیمی خاوەنی یانەكە بڕیاری دوورخستنەوەی مارسیلینۆ گارسیای لە راهێنەرایەتی یانەكەدا رەخنەی زۆری لێگیراوەو داوای رۆیشتنی هەردووكیان دەكەن.

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*