سەرەکی » وەرزش » پێكانه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح قورس نییه‌

پێكانه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح قورس نییه‌

محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ لیڤه‌پوڵ پشكنینی پزیشكی بۆ كراو ده‌ركه‌وت كه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ قورس نییه‌و ده‌توانێت دوای هه‌فته‌ی فیفا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن.
سه‌ڵاح له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ لیسته‌ر سیتی دوچاری پێكان هات و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ربوو ماوه‌یه‌كی زۆر دوور بكه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ سه‌ره‌تا واده‌ركه‌وت پێكانه‌كه‌ قورسه‌.
تۆڕی سكای سپۆرت دوپاتیكرده‌وه‌ سه‌ڵاح رۆژی 2 شه‌ممه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌ له‌لایه‌ن پزیشه‌كانی یانه‌كه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ زیانێكی كه‌م به‌ر پاژنه‌ی‌ كه‌وتووه‌.
سكای سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌و پێكانه‌ پێویستی به‌ پشووی زۆر نییه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 2 هه‌فته‌ له‌ میلوود سه‌نته‌ری راهێنانی لیڤه‌رپوڵ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
سكای ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ سه‌ڵاح بۆ یاری به‌رامبه‌ر به‌ مانچسته‌ر یونایتد كه‌ وابڕیاره‌ رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ بكرێت به‌ته‌واوی ئاماده‌ بێت.

print

 7 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*