سەرەکی » وەرزش » سێرجیۆ رامۆس ده‌یه‌وێت به‌شداری ئۆڵۆمپیادی 2020 بكات

سێرجیۆ رامۆس ده‌یه‌وێت به‌شداری ئۆڵۆمپیادی 2020 بكات

سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نیازی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ هاوینی ساڵی داهاتوو ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی‌ توڕه‌ بكات ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی‌ به‌شداری كردن له‌ ئۆڵۆمپیادی 2020.
هاوینی داهاتوو رامۆس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا به‌شداری له‌ یۆرۆی 2020 ده‌كات به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ به‌وه‌ رازی نییه‌و ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیادیش بكات كه‌ دوای یۆرۆ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكرده‌وه‌ رامۆس ده‌یه‌وێت میدالی ئاڵتونی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا بباته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو مۆندیال و یۆرۆی له‌گه‌ڵ لا رۆخا بردۆته‌وه‌.
رامۆس ده‌یه‌وێت یه‌كێك بێت له‌و 3 یاریزانه‌ی‌ بۆیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ خوار 23 ساڵ به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیاد بكه‌ن ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری له‌ ئۆڵۆمپیاد بكات.
له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی رابردوو به‌دیاری كراوی له‌ ئۆڵۆمپیادی 2012 هه‌ریه‌ك له‌ جۆردی ئه‌لبا و خوان ماتا به‌شداریان له‌ ئۆڵۆمپیاد كرد و له‌ ئۆڵۆمپیادی 2016ه‌ش نێیمار دا سیلڤا خه‌ونی بردنه‌وه‌ی‌ میدالی ئۆڵۆمپیادی به‌دی هێنا.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ هێشتا بیرۆكه‌یه‌و رامۆس بیری لێ ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی یه‌كیتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌زمونی ئه‌و یاریزانه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*