سەرەکی » کەلتوور » کەرکوک، ریشی حەیدەر بڵاوکرایەوە

کەرکوک، ریشی حەیدەر بڵاوکرایەوە

نووسینگەی كەركوك،هێمن ئەحمەد

ئێوارەی رۆژی 15/10/2019، لەهۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەنووسەران‌و رۆشنبیرانی شاری كەركوك، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك كۆڕێكی بۆ ناساندن‌و واژوكردنی رۆمانی «ریشی حەیدەر» بۆ رۆماننووس «ئارام حەسەن» رێكخست‌.
پاشان خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن سیروان بێلانەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەیەرایەتییەكە بەخشرایە رۆماننووس.
لەوەبارەیەوە رۆماننووس لەلێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ وتی: «رۆمانی ریشی حەیدەر» گەڕان‌و ماندووبوونی بەندەیە بەناو گوندەكانی كوردستان بۆ دەستكەوتنی كورتە چیرۆك، خۆشبەختانە لەكۆتاییدا توانیم كورتە چیرۆكەكان بكەمە رۆمانێكی سادە».
وتیشی: «ریشی حەیدەر، هەرچی دەردەسەری‌و نەهامەتی‌و پەژارەو گاڵتەجاڕی هەیە هەموو ئەمانە سەرتاپای كۆمیدیایەكی رەشەو لەپشت ئەم كۆمیدیایەشەوە فرمێسك‌و گریان بۆ نەتەوە بەدبەختەكەم هەیە كە بەهۆی كاریگەری چەند شتێكی لاوەكییەوە دواكەوتوون‌و لەهەموو شتێك سڵدەكەنەوە، پشتی ئەم رۆمانە گشتی گریانە.
باسی لەوەشكرد سەرجەم كورتە چیرۆكەكانی نێو ئەم رۆمانە راستین‌و لەهەر كورتە چیرۆكێكدا پەیامێكم بۆ تەنەوەكەم هەیەو پێیدەڵێم یان بەواتەیەكی تر قژی رادەكێشم‌و دەڵێم: لێرە راوەستە، رابردووی خۆی بیر دەهێنمەوە؟.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*