سەرەکی » ئابووری » باج له‌سه‌ر چەند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی هه‌ڵگیرا

باج له‌سه‌ر چەند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی هه‌ڵگیرا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا باج له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌ڵگیرێت.
لە نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه‌ بۆ ده‌روازەی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل نێردراوه‌، هاتووه‌»پاڵپشت به‌ نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (6547) تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، بڕیاریداوه‌ باج له‌سه‌ر هێنانی به‌رهه‌می په‌تاته‌ هه‌ڵگیرێت و رێگابدرێت به‌رهه‌می ته‌ماته‌ هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت له‌ رێكه‌وتی 1/11/2019وە».
هەروەها لە نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە»بڕیاردراوه‌ باج له‌سه‌ر هێنانی به‌رهه‌می (سێو) له‌ هه‌موو پارێزگاكان، جگه‌ له‌ پارێزگای دهۆك، هه‌ڵگیرێت و له‌ 25/10/2019وە كار به‌م بڕیار ده‌كرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*