سەرەکی » ئابووری » ڤیزا لەسەر گەشتی هاووڵاتیان هەرێم لادەبرێت

ڤیزا لەسەر گەشتی هاووڵاتیان هەرێم لادەبرێت

لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 رۆژ لەو وڵاتەدا بمێننەوەو ئەم بڕیارەش وەك قۆناغی یەكەم تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئارام سایەخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست کوردستانی نوێ كەوتووە، رایگەیاند: لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2019، هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.
دەشڵێت: هاووڵاتیان لە گەشتكردنیان بۆ ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا و هیچ بڕە پارەو باجێك بۆ ماوەی 30 رۆژ لەو وڵاتە بمێننەوەو ئەم بڕیارەش تا 31ی كانوونی یەكەمی 2019 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارەكە لەپێناو كارئاسانیكردنە بۆ هاووڵاتیان و زیادكردنی هاتووچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*