سەرەکی » راپۆرت » ‌تامبۆڤ شارێکی بچووک، بەڵام مێژوویەکی گەورە

‌تامبۆڤ شارێکی بچووک، بەڵام مێژوویەکی گەورە

‌ئا: ژێنەر بەختیار

تامبۆڤ یەکێکە لەو شارانەی کە دەکەوێتە باشووری وڵاتی ڕوسیای فیدڕاڵی و بەشی باشوری ڕۆژئاوای مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، سەرەتا تامبۆڤ لە شەڕی تاتارییەکان له‌لایه‌ن میخایل فیۆدۆرۆڤیچ ساڵی ١٦٣٦دۆزرایەوەو بووە ڕێگەی بازرگانی و کاروباری گواستنەوە لە ساڵانی دوایدا و لە ساڵانی ١٧١٩ بە ڕەسمی کرایە شارێکی یاسایی کە ناوی هەبێت لەناو ئەو ناوچەیەی کە ئێستا ناوی ڕوسیایە.
لە ساڵانی ١٩٨٠دا ئەو کاتەی نەخۆشی کۆلێرا باو بوو دانیشتوانی شارەکە هێرشیان کردە سەر پارێزگا بەهۆی نەبووی خزمەت و پێداویستی تایبەت بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیە و لەلایەن هێزی سەربازی وڵاتەکەوە سەرکوتکرانەوە. لەدوای سەدەی نۆزدەوە و بە پشتیوانی یەکێتی ئەو کاتەی حوکمی وڵاتی ڕوسیای ئەکرد (یەکێتی سۆڤیەت) شاری تامبۆڤ بووە یەکێک لەو شارانەی کە خوێندن و کتێبخانە و زانست تیایدا گەشەی کرد، ئەو کات ڕێژەی دانیشتوان ٥٠،٠٠٠ کەس بوو.
تامبۆڤ خاوەنی فڕۆکەخانەی تایبەتە کە گەشتەکانی تەنها بٶ شارەکانی ناو وڵاتی ڕوسیایە و هەروەها خاوەنی هێڵی شەمەندەفەرە کەهەموو ٤ ساڵ ‌‌جارێک لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە تازە ئەکرێتەوە،.یەکەمین گەشتی هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان تامبۆڤ و مۆسکۆ لەساڵی ١٨٧١دا بوو بێجگە لە هەبوونی هێڵی تایبەتی پاس بۆ ڕۆشتن بۆ شارۆچکەکانی (میچۆرنسک، ئوڤارۆڤۆ، کیرسانۆڤ).
لەئێستادا تامبۆڤ یەکێکە لەو شارە مێژوویانەی کە دوو زانکۆی زۆر سەرکەوتوی لەسەر ئاستی ڕوسیا بەتایبەتی و وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی لەخۆ گرتووە کە خوێندکاران لە سەرتاسەری جیهانەوە دێن بۆ گەشەپێدان بە خوێندنەکەیان لە ئاستێکی نایابدا، زانکۆکان پێکهاتوون لە (زانکۆی تامبۆڤی حکومی) کە زۆربەی بەشەکانی خوێندنی تیادایە لەگەڵ (زانکۆی تەکنیکی تامبۆڤ)كه‌ بەشێکی مێژووی ڕوسیا لە زۆر لایەنەکانەوە دەکەوێتە تامبۆڤەوە کە بریتین لە هۆڵی مۆزەخانەی تامبۆڤ کە پێکهاتووە لە کارە هونەرییەکانی سەردەمی حوکمڕانی یەکێتی سۆڤیەت و هونەرمەندە دەست ڕەنگینەکانی وڵاتە ئەورەپییەکان کە بەشێکی زۆری کاری کانڤاسە، کۆنترین شانۆی ڕوسی لە تامبۆڤ پێشکەش کراوە، سەرشانۆکە تاکو ئێستا لە ناو جەرگەی شارەکە ماوەتەوە و ساڵانە چەندین ئاهەنگ و بۆنەی تیادا ئەنجام دەدرێت، دوو زانکۆی جیهانی، دوو زانکۆی سەربازی، مۆزاخانەیەک بۆ پاراستنی مێژووی شارەکە به‌ناوه‌كانی‌ (مۆزەخانەی تاوانەکان) و لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی نوسراوە (جوانی جیهان دەپارێزێت)، ئەم مۆزەخانەیە لە ساڵی ١٨٧٩ دروستکراوەو لە ساڵیادی ١٠٠ ساڵەی پارێزگاری شارەکە، مۆزەخانەکە ١١٨ یەکەی هەڵگرتنی کەڵوپەلی لەخۆگرتووە لەوانە کتێبە نایابە مێژووییەکان کە مێژوویەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، کاری شێوەکار و نیگارکێشان، چەک و تەقەمەنی، لاشەی هەڵگیراوی کۆن، گۆڕی سەربازە کۆنەکان، هەڵبژاردەی پەیکەر و وێنە مێژووییەکان، هه‌روه‌ها یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی مۆزەخانەکە پیکاتووە لە ڕێکخستنی و سیمینار بۆ کەسە بیانیەکان و ئامادەکردنی فیستیڤاڵ، کۆنسێرت، کردنەوەی پێشانگه‌ی ناوخۆی و بیانی بۆ ئەو کەسانی ئارەزوومەندن لە پیشاندانی کارە هونەرییەکانیان.
ئه‌م شاره‌ 500 كیلۆمه‌تر له‌ مۆسكۆوه‌ دووره‌و پانتایی شاره‌كه‌ 90 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و به‌پێی دوایه‌مین سه‌رژمێری له‌ساڵی 2004دا ژماره‌ی دانیشتوانی 1،155،346 كه‌سه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*