سەرەکی » هەواڵ » ״چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان״

״چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان״

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لە پۆستێكدا ئاماژەی بە كۆبوونەوەیەكی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و شاندێكی كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە، كە تێیدا نووسیویەتی:
«لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووینەوە، باسی چەند تەوەرێكمان كرد دیارترینیان چاكسازییە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی ئاسایش و ڕەوشی سیاسی و خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی عیراق بوو. پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەرێم و بەغدامان تاوتوێ كرد و هەڵوێستەمان لەسەر ڕێگاكانی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا كرد. شاندەكەی كۆنگرێس پاڵپشتی ئەمریكایان بۆ هەرێمی كوردستان و گەلی كورد دووپات كردەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*