سەرەکی » ئاراستە » شەهید جەنگی پیرداود مەولود جەرگۆ

شەهید جەنگی پیرداود مەولود جەرگۆ

حەیدەر مەنتك

ئەگەر بۆ مێژووی خەبات و بەرخودان و ماندووبووونی خانەوادەی (مام پیرداود) و براكانی بگێڕینەوە ئەوان لە سەردەمی هەشتاكان لێوان لێو بووون لە كوردایەتی و هەستكردن بە ئازارو مەینەتیەكانی نیشتمان.
ئەوان زۆر جیاوازتر لەدەوروبەری خۆیان تێگەیشتنیان بۆ ئازادی ڕا دەربڕین و ئازادی خاك و بەدیهێنەری مافەكانی مرۆڤ هەبوووە، خانەوادەی (مام پیرداود) و برایەكانی بەگشتی هەستی نیشتمانیان هەمیشە وەك چیای سەفین و دێدەوان لە بەرزی دابوووە، جگە لەوەی خاوەنی ژمارەیەك شەهیدی سەنگەری مقاوەمەت و پاراستنی خاكن هەمیشەش لە پێش ڕاپەرین ماڵەكانیان لانەو مەكۆی حەوانەوەی پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بووونە ئێستاش هەستی كوردانەو شۆڕشگێڕی و تێگەیشتنیان بۆ نیشتمان پڕاوپڕە لە دڵسۆزی.
ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی پێ‌ بكەم پێشمەرگەی رۆژانی سەختی خەبات شەهید (جەنگی پیرداود) ناسراوە بە جەرگۆیە، شەهید لە سەرەتای تەمەنی هەرزەكاری تێكەڵ بەكاری رێكخستن و خەباتی نهێنی بووو، دواتر چەكی شەرەف تێكۆشانی كردە شان لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر و بوووە بە پێشمەرگە، پێشمەرگەیەكی رەوشت بەرزو بێ‌ ئاریشەو هێمن و هێوربوووە، پێشمەرگەیەك ئازاو جاونەترس و بە پەیوەندی بوووە لەگەڵ خەڵك و پێشمەرگە، لەرووی دیسپلینی پێشمەرگایەتی هەتا بڵێی گوێڕایەڵ بوووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی بەشداری چەندین داستان و نەبەردی كردووە، ئازایانە لەپێشەوەی پێشەوەی شەڕەكان رۆڵی خۆی بینیوە, بەڵام بەداخەوە تەمەنی پێشمەرگایەتی تەنها چوارساڵ بووو لە یەكێك لەداستانە گەورەكانی یەكێتی لەبەرامبەر رژێمی عێراقی لە داستانی 11ی رۆژەی سماقوڵی لە 17/9/ 1987 گەیشتە كاروانی هەمیشەنەمرانەوە.
هەڤاڵ شەفیق چاوشین كەئەوسا لەو شەڕەدا بەشداریكردووە و سەرپەرشتیاری كەرتی چواری بەردەبازی كردووە، لە بارەی شەهید جەرگۆوە وتی: یەكێك بووو لە ئازاترین پێشمەرگەكان كەلەم شەڕەدا رۆڵی فەرماندەی بینی كە ترس لە گیانی ئەم لاوە نەمرە نەبووو، پێشتریش نزیكەی پێنج چالاكی ناوشاری ئەنجام دابووو جێگای سەرسوڕمان بووو، بۆهەر چالاكیەمان ناردبێ‌ ئەو سەركەوتوو دەبووو، چونكە ئازاو بەغیرەت و بەدەقیقەت و كارامە بووو، من زۆر شانازی پێوە دەكەم كە لە ژیانی پێشمەرگایەتی جەرگۆ هەرگیز حسابی بۆ دوژمن نەدەكرد كە شەهیدیش بووو كەلەنێكی گەورەی دروستكرد لە كەرتی 4ی بەردەباز.
هەزاران سڵاو لە گیانت ئەی كوڕە ئازاكەی دەشتی هەولێر، روحت شاد كاكە جەرگۆ.
ژیاننامەی
شەهید جەنگی پیرداود مولود پیرداود ناسراو بە جەرگۆ، لەدایكبوووی ساڵی 1969ی گوندی قەشقە، ناحیەی قوشتەپە، پارێزگای هەولێر، پاشان ماڵیان چۆتە گوندی باغەمرەی شەهاب سەر بە ناحیەی دارەتووی ئێستا و لەوێ‌ گیرساونەتەوەو ژیانیان بەسەربردووە، تاپۆلی یەكی ناوەندی خوێندووە.
ساڵی 1983 پەیوەندیكردووە بەرێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە و هەمانساڵ بوووە بە پێشمەرگە لە كەرتی چواری تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
لە ژیانی پێشمەرگایەتییدا بەشداری دەیان داستان و نەبەردی چالاكی كردووە لە سنووری مەڵبەندی 3ی هەولێر.
بەداخەوە، ئێوارەی رۆژی 17/9/ 1987 لە داستانی 11ی رۆژەی سماقوڵی قۆپی سوسێ‌ بریندار بووو و لە هەمان رۆژ لە چیای هەورێ‌ شەهید بووو و بوووە سێیەمین شەهیدی بنەماڵەكەی.
دوا پلەی فەرماندەی مەفرەزە بوووە لە كەرتی 4ی تیپی 86ی دەشتی هەولێر.

print

 169 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*