سەرەکی » مانشێت » سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كۆدەبێتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكاندا كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك-دا، كۆببێتەوە.
ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان-ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ دیاریكردنی ئەجێندای كاركردنە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و گەیاندنی سەرجەم داواكاریی و پڕۆژەكانە بەمەبەستی جێبەجێكردنیان، وتیشی: تاوتوێكردنی پڕۆژەی لامەركەزییەت تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*