سەرەکی » وەرزش » سیروانی نوێ گه‌ڕایه‌وه‌ لوو‌تكه ‌و شه‌ش یانه‌ش تامی بردنه‌وه‌یان نه‌كردووه‌

سیروانی نوێ گه‌ڕایه‌وه‌ لوو‌تكه ‌و شه‌ش یانه‌ش تامی بردنه‌وه‌یان نه‌كردووه‌

یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامن و هه‌فتانه‌ رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ له‌ چه‌ندین یاریگای شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چن.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 14/11/2019 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌م به‌ڕێوه‌چوون، سیروانی نوێ له‌یاریگای پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لووتكه‌ی ریزبه‌ندی و بردنه‌وه‌ی سێیه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كردو، یه‌كه‌مین یانه‌یه‌ سێ بردنه‌وه‌ی له‌ چوار هه‌فته‌ی رابردووی خوله‌كه‌دا هه‌بێت، برایه‌تیش دووه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو چووه‌ پله‌ی دووه‌می، ده‌ره‌به‌ندیخانیش له‌یاریگای شیروانه‌ سێ خاڵی گرنگی تری خسته‌ سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی و له‌پله‌ی سێیه‌مدا وه‌ستاوه‌، سۆرانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی توشی یه‌كه‌مین دۆڕاندنی ئه‌م وه‌رزه‌ بوو به‌وه‌ش بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی، هه‌ولێریش له‌ زاخۆوه‌ به‌بردنه‌وه‌یه‌كی تره‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر كه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یه‌تی و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش چووه‌ پله‌ی پێنجه‌م و زاخۆش شه‌شه‌مه‌.
هه‌رچی یانه‌كانی دهۆك و هه‌ندرێن و زێره‌ڤانی و نه‌ورۆز و شیروانه‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌، هه‌م هه‌فته‌یه‌ش نه‌یانتوانی تامی یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌دا بكه‌ن و تا هه‌فته‌ی چواره‌م هیچ بردنه‌وه‌یه‌كیان نییه‌.
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌م و دوا ریزبه‌ندیش له‌ خوله‌كه‌دا به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو خشته‌كه‌دا ئاشكرا كراون و له‌ په‌یجی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له‌ فه‌یس بوك وه‌رگیراوه‌.

یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌م
*نه‌ورۆز×دهۆك.
*هه‌ولێر×پ.هه‌ولێر.
*زێره‌ڤانی×پ.سلێمانی.
*ده‌ربه‌ندیخان×زاخۆ.
*سیروانی نوێ×برایه‌تی.
*سۆران×شیروانه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*