سەرەکی » وەرزش » نادال لە پێشەنگی ریزبەندیدا كۆتایی بە وەرزی تێنسی سەرزەوی هێنا

نادال لە پێشەنگی ریزبەندیدا كۆتایی بە وەرزی تێنسی سەرزەوی هێنا

رافائێل نادالی ئەستێرەی ئیسپانی لە پێشەنگی ریزبەندی یاریزانان كۆتایی بەم وەرزەی تێنسی سەرزەوی هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی لەدواین ریزبەندی ساڵی 2019 پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی كرد.
نادال دوای ئەوەی سەركەوت بۆ پێش كۆتایی ماستەرزی پاریس پێرسی گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی و پێویستی بەوەبوو بگاتە یاری كۆتایی ماستەرزی لەندەن كە دوا پاڵەوانێتی ساڵە تا پارێزگاری لە پیشەنگیەكەی بكات.
هەرچەندە نادال لە قۆناغی یەكەم كرایە دەرەوە، بەڵام كرانە دەرەوەی نۆڤاك جۆكۆڤیچ بووە هۆی ئەوەی نادال تا ساڵی نوێ و دەستپێكردنەوەی پاڵەوانێتیەكان لە پێشەنگی دا بمێنێتەوە.
دوای كۆتایی هاتنی دوا پاڵەوانێتی وەرز كە لە لەندەن بەڕێوەچوو دەستەی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی دواین ریزبەندی یاریزانانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوە كە نادال بە جیاوازی 840 خاڵ لەگەڵ نۆڤاك جۆكۆڤیچ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.
رۆجێر فێدرەری ئەفسانەش لە پلەی سێیەمی ریزبەندی كۆتایی بە وەرز هێنا و پلەی چوارەمیش بۆ دۆمینیك سیم بووە كە چووەتە جێگەی دانێل میدڤیدیڤی روسی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*